كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ (٥)

پێشه‌كی
له‌ ئێكسێڵدا ده‌توانی هه‌موو چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری (كۆ، لێده‌ركردن، لێكدان، دابه‌شكردن) به‌ئاسانی به‌كار بهێنی و به‌ ئه‌نجامه‌ دڵخوازه‌كانت بگه‌ی. واته‌ به‌ شێوه‌ی فۆرمۆل به‌كاریان بهێنی. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه‌ هه‌موو فۆرمۆلێكی ئێكسێڵ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م وتاره‌دا باسی چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری ده‌كه‌ین كه‌ هێماكانیان بریتین له‌ (+)، (-)، (*) و (/).

كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری
كۆ (+)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دوو ژماره‌ی (٢٣) و (١٤) پێكه‌وه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌، مشكه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ ناو خانه‌یه‌كی ئێكسێڵ و له‌ پێشدا هێمای (=) ده‌نووسین پاشان دوو ژماره‌كه‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌:


=23+14

پاشان ده‌ست ده‌نێین به‌ دوگمه‌ی (Enter)دا و خێرا له‌و شوێنه‌ی كه‌ كۆده‌كه‌مان نووسیوه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بینین كه‌ ده‌كاته‌ (٣٧).
له‌بیرتان نه‌چێ كۆده‌كان هه‌میشه‌ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
بۆ باقیی كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری هه‌مان كار ده‌كه‌ین.

لێده‌ركردن (-):


=50-25

كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (25).

لێكدان، كه‌ڕه‌ت(x) كه‌ لێره‌ به‌ هێمای ئه‌ستێره‌ دیاری ده‌كرێت (*):


=3*4

كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (١٢).

دابه‌شكردن (/): 


=50/25

كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (2).

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

www.zkurd.org

پوخته‌
له‌م وتاره‌دا باسمان كرد كه‌ له‌ ئێكسێڵ ده‌كرێ هه‌موو كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری وه‌كوو فۆرمۆلێك به‌كار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی مه‌به‌ست وه‌رگرین. ته‌نها ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ كه‌ هه‌ر فۆرمۆلێك له‌ ئێكسێڵدا به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات.
تێگه‌یشتن له‌م وتاره‌ ساده‌یه‌ بنه‌مایه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئێكسێڵ به‌ پانتاییی بیر و خه‌یاڵ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *