فرمانه‌کانی ZoneAlarm ه‌كه‌ت دیاری بكهیه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی ئاگره‌دیوار به‌رنامه‌یZoneAlarm ه كه ئه‌وڕۆكه زۆر كه‌س به‌كاری دێنێ. ده‌توانی له‌م ناونیشانه دایگری: www.zonealarm.com كاتێ به‌رنامه‌یه‌كی ئاگره‌دیوار داده‌مه‌زرێنی له پێشدا بۆی دیاری بكه كه پێش به هه‌موو پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئینته‌رنتدا بگرێ. ئه‌گه‌ر پرۆگرامی Zonealarm Pro 3.0 دامه‌زرێنی خۆی ئه‌و پرسیاره‌ت لێ ده‌كا. جا خۆت سه‌ربه‌ستی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی كه بێڵی داخوازییه‌کان به‌س ئه‌و جاره پێوه‌ندی بۆ ده‌ره‌وه بگرن یان هه‌میشه بیگرن یان قه‌ت نه‌یگرن. ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه ده‌بێ پێوه‌ندییان به ئینته‌رنته‌وه هه‌بێ ده‌توانن بریتی بن له (وێبخوێنه‌ر بۆ وێنه Internet Explorer)، به‌رنامه‌ی e-mail و به‌رنامه‌ی دژه‌ڤایرۆس. ئه‌گه‌ر به بچووكترین شێوه دوودڵی له پرۆگرامێك كه ئاخۆ پێوه‌ندی بگرێ یان نه‌گرێ به ئینته‌رنته‌وه، یه‌كسه‌ر پێوه‌ندییه‌که‌ت ئه‌م جاره بپچڕێنه و پاشتر لێی ورد به‌ره‌وه یان داوای زانیاری بكه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ی چی بكه‌ی. كێ له ده‌رگا ده‌دا؟ده‌توانی وا بۆ ئاگره‌دیواره‌كه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ی كه كاتێ پێش ده‌گرێ به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ترافیك یان پوورت سكانكردن، ئاگادارت بكاته‌وه. بۆ ئه‌و كاره بچۆ بۆ بژارده‌ی ”Alert & Logs”. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زۆرتر له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه كه پێشی‌پێ‌گیراوه بزانی ده‌توانی له‌و په‌یامه‌ی كه بۆت دێت كلیك بكه‌یته سه‌ر ”More info” (زانیاریی زیاتر)، پاش ئه‌وه پێوه‌ند ده‌بیت به وێبسایتی ZoneAlarm ه‌وه و له‌وێ زانیارییه‌ك ده‌دۆزێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی پێوه‌ندییه‌ک بلۆك كراوه و چ جۆره سكان‌كردنێك بووه. له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كه‌وه ده‌توانی ببینی كه سكانکردنه‌كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له چ لایه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له سه‌ره‌تاوه ڕه‌نگه خۆش بێ كه ببینی چۆن ZoneAlarm ه‌كه كاری خۆی جێبه‌جێ ده‌كا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ڕه‌نگه تاقه‌تت نه‌مێنێ و ده‌توانی ده‌ستنیشان بكه‌ی بۆی په‌یامی بلۆكه‌كانت بۆ نه‌یه‌ت.كێ متمانه‌ی پێ ده‌كرێ؟له‌ژێر بژارده‌ی Firewall ده‌توانی جیهان دابه‌ش بكه‌ی به متمانه‌پێكراوه‌كان، متمانه‌پێنه‌كراوه‌كان و هه‌رێمه یاساخه‌كان و پاش ئه‌وه كه ئه‌و كاره‌ت كرد ده‌توانی ئاستی هێمنایه‌تی دیاری بكه‌ی. هه‌رێمی متمانه‌پێنه‌كراو ده‌توانێ به‌گشتی ئینته‌رنت بێ، هه‌رێمی متمانه‌پێكراو ده‌توانێ كۆمپیۆته‌ره‌كانی ڕایه‌ڵه Network ی ماڵه‌كه‌ی خۆت یان شوێنێكی وێب بێت كه خۆت به‌ته‌واوی دڵنیای لێی. وای داده‌نێین كه له ماڵدا ڕایه‌ڵه‌یه‌كمان هه‌یه كه ئینته‌رنتی به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه. له‌ژێر بژارده‌ی Firewall بچۆ بۆ Zone، له‌وێ ده‌توانی ئه‌و ڕایه‌ڵه بدۆزیته‌وه. یه‌كێك له كارته‌كانی ڕایه‌ڵه‌كه به‌كار ده‌برێ بۆ كابلی مۆدێمه‌كه و له‌گه‌ڵ ئینته‌رنتدا پێوه‌ند ده‌گریت (هه‌رێمی متمانه‌پێنه‌كراو) و ئه‌وی تر پێوه‌ندی ده‌گرێ له‌گه‌ڵ ڕایه‌ڵه network ی ماڵه‌وه (هه‌رێمی متمانه‌پێکراو).تێگه‌یشتن له فایلی Logله log ی ژێر بژارده‌ی ”Alert & Logs” ده‌توانی ڕووداوه‌كان ببینی، واته ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی كه ڕێیان پێ نه‌دراوه یان بلۆك كراون. ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌كه پڕ بوو له‌و په‌یامانه‌ی كه سه‌باره‌ت به خۆتێ‌ترنجاندنن بۆ نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت، خه‌م داتنه‌گرێ. ئه‌وانه هی ئه‌و پوورت‌سكان‌كردنانه‌یه كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگره‌دیواره‌كه كاره‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ كردووه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ سه‌باره‌ت به post ێك بزانی ده‌توانی ده‌ستنیشانی بكه‌ی و داوای زانیاری information ی زیاتر بكه‌ی. ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كی تێدایه كه بلۆك كراوه و ده‌زانی كه به هه‌ڵه بلۆك كراوه یان به مه‌ترسیداری نازانی ده‌توانی بیخه‌یته نێو به‌شی هه‌رێمه متمانه‌پێكراوه‌کان. ته‌واو |