پێشه‌كی ده‌مانه‌وێ بزانین ئه‌گه‌ر بڕی پاره‌یه‌ك له كه‌سێك قه‌رز بكه‌ین و سوویه‌كی بچێته سه‌ر و، مانگانه بڕێكی دیاریكراوی لێ بده‌ینه‌وه، پاش چ ماوه‌یه‌ك ده‌توانین قه‌رزه‌كه بده‌ینه‌وه. واته لێره بڕه پاره‌كه و ڕاده‌ی سووه‌كه و ئه‌و بڕه‌ش كه مانگانه ده‌یده‌ینه‌وه دیاره، ده‌مانه‌وێ بزانین چه‌نده كات ده‌خایه‌نێ بیده‌ینه‌وه. لێره نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه: زانیارییه‌كانی قه‌رزه‌كه ١. بڕی قه‌رزه‌كه: (٤٥٠٠٠). ٢. سووی قه‌رزه‌كه: (٥٪) له ساڵدا و ساڵی (١٢) جار. ٣. بڕی دانه‌وه له مانگدا: (١٠٠٠). ٣. ماوه‌ی دانه‌وه: (؟). فۆرمۆلی دانه‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌و زانیارییانه تێكه‌ڵی فۆرمۆلێ بكه‌ین تا ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌مان بۆ دیاری بكات. بۆ ئه‌و فۆرمۆلهش كه‌ڵك له (NPER) وه‌رده‌گرین كه بریتییه له: =NPER(5%/12;-1000;45000) ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی فۆرمۆلهكهمان نووسی (Enter) لێ ده‌ین، ئه‌نجامی فۆرمۆلهكهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت: ڕوونكردنه‌وه ١. هێمای (=) واته ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه فۆرمۆلێكه. ٢. (NPER) كورته‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه بۆ ئه‌م فۆرمۆله به‌كار ده‌چێت. گرنگ: له‌بیرتان نه‌چێ كه ئه‌مه بۆ پرۆگرامێكی ئێكسێڵه كه زمانی سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئینگلیزی بێت، ئه‌گه‌ر ئێكسێڵهكهتان به زمانێكی تره ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بزانن(NPER) به‌و زمانه ده‌بێته چی، بۆ وێنه به سویدی ده‌بێ بنووسرێ: (PERIODER)، سه‌رنج بده كه له سویدی ته‌نانه‌ت كورته‌ی وشه‌كه‌ش نانووسرێت به‌ڵكوو هه‌موو وشه‌كه ده‌نووسرێت. ٢. (12/ 5%)، سووی قهرزهكهمانه كه دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر (١٢) مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سووی مانگێكمان بۆ ده‌ركه‌وێت. ٣. بڕی قه‌رزه‌كه (٤٥٠٠٠). ٤. ئێسته به‌و فۆرمۆله ده‌بینین كه (49,9372)مان بۆ ده‌ركه‌وت. كه تۆزێ كه‌متر له (٥٠) مانگه. واته به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه، قه‌رزه‌كه‌مان نزیكه‌ی (٥٠) مانگ ده‌خایه‌نێ تا بدرێته‌وه. پوخته له‌م وتاره‌دا فۆرمۆلێك و نموونه‌یه‌كمان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئێكسێڵدا به‌كاری بهێنین تا بزانین چ ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ تا قه‌رزێك كه مانگانه به‌شێكی لێ ده‌دینه‌وه و به سووش هێنراوه، بدرێته‌وه. |