نووسینی كوردی له‌ فلاش (وانه‌ی 1فلاش)

فلاش یه‌كێكه‌ له‌و پرۆگرامانه‌ی كه فۆنتی كوردی قبوڵ ناكات به‌ڵام ئه‌میش چاره‌سه‌رێكی ئه‌بێت هه‌ر بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نوسینی كوردی له‌ فلاش به‌كاربێنین له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌و رێگایه‌ی فۆتۆ شۆپ ئاسانتر بێت، به‌ڵام پێویستت به پرۆگرامێكی بچوكی عه‌ره‌بی ئه‌بێت به ناوی الرسام

به‌م پرۆگرامه‌ش ناتوانیت فۆنته‌كان دیاری بكه‌یت ته‌نیا به‌یه‌ك فۆنت ئه‌نوسیت هه‌ركاتێك ناردت بۆ فلاش له‌وێ چه‌ند فۆنتێكی ترت بۆ زیاد ئه‌كات

به‌داخه‌وه كه‌ له‌ پرۆگرامی الرسام چه‌ند وشه‌یه‌كی كوردی ناتوانین بنوسین ته‌نیا پیتی پ و ڤ نه‌بێت، به‌ڵام له ناو پرۆگرامی فلاش به‌ئاسانی ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت

له‌دوای ئه‌وه‌ی پرۆگرامی الرسامت دامه‌زراند، پرۆگرمه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌و وشه‌یه‌كی تیا بنوسه‌ بۆ نمونه‌ سلیمانی

له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كه ته‌نیا كرته‌ له ئیدیت بكه‌ و دوای ئه‌و

ctrl + end یان minimize & copy

ئێستا پرۆگرامی فلاش بكه‌ره‌وه له خشته‌كه‌ كرته‌ له نیشانه‌ی نووسین بكه 

به‌لای راستی مشكه‌كه‌ كرته‌یه‌ك له‌و شوێنه بكه كه ئه‌ته‌وێت لێی بنوسیت و 

Paste یان ctrl + v

ئێستا نوسینه‌كه‌ت هێناوه‌ته‌ ناو فلاش به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شێواو كه ناخوێندرێته‌وه

كرته‌یه‌ك بكه له نیشانه‌ی  له‌ خشته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ت چوارچێوه‌یه‌كی شین دروست بكات‌ 

له‌به‌شی خواره‌وه‌ پیتی  هه‌یه‌ كرته‌ی له‌سه‌ر بكه بۆ ده‌ركه‌وتنی خشته‌ی فۆنته‌كان یان له‌به‌شی سه‌ره‌وه

‌Ctrl + T یان  Windows=> ‌Panels=> Character

ئێستا له‌و خشته به‌شی فۆنته‌كان ئه‌بینیت به‌ڵام ئه‌و فۆنتانه‌ی تۆ پێویسته به‌كاریبێنیت ئه‌و فۆنتانه‌ن كه به

ده‌ست پێ‌ئه‌كه‌ن AXt

كاتێك كرته‌ له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌ند فۆنته‌ ئه‌كه‌یت به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك وشه‌ی سلیمانی ده‌رئه‌كه‌وێت

به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی حه‌وت له‌سه‌ر پیتی ێ هه‌بێت ئه‌بێت وه‌كو ره‌سم بۆی دانێین

به‌نیشانه‌ێ زه‌ڕه‌بینه‌كه‌ نووسینه‌كه بێنه پێشه‌وه‌و له‌ خشته‌كه‌ كرته‌ له فڵچه‌كه‌  بكه‌‌

له‌سه‌ر پیتی (ی) سلـ یـ مانی وێنه‌ی حه‌وتێك دروست بكه، به‌ڵام پێویسته هه‌مان ره‌نگ دیاری بكه‌یت كه بۆ نوسینه‌كه‌ت دیاری كردبوو

جارێكی تر له خشته‌كه كرته له نیشانه‌ی  بكه

یه‌كجار به‌شێوه‌یه‌کی فراوان و بڵاو به‌سه‌ر نووسین و وێنه‌ی حه‌وتی ێ برۆ به مشكه‌كه تا هه‌ردوكیان بگرێته‌وه‌و شێوه‌یان وا نیشان بدات كه دیاری كراون، بڕۆ بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ كرته بكه له

ctrl + g یان Modify => group

ئه‌م به‌شه‌ی كۆتایی بۆیه‌ پێویسته بكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ئیش پێكردنی وه‌کو شوێن گۆڕینی یان لابردنی, نوسینه‌كه‌و حه‌وته‌كه پێكه‌وه ده‌ستكاری بكرێن

به‌هیوای سوود لێوه‌رگرتنی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *