وریای ئه‌سپی ترووجان Trojan horse بن!
پوورتێك ده‌توانرێ بكرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆت ئاگادار بی، ئه‌ویش له لایه‌ن پرۆگرامێكی شاراوه‌وه كه ڕه‌نگه له‌ناو كۆمپیۆتهرهكهدا خۆی شاردبێته‌وه و چاوه‌ڕێی هێمایه‌ك بكا له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاك active ببێ. ئه‌م پرۆگرامه بچووكانه پێیان ده‌وترێ “ئه‌سپه ترووجانهكان The Trojan horses” (بێگومان ده‌زانن كه له مێژوودا ئه‌سپی ترووجان به‌و ئه‌سپه زله دارینه وتراوه كه یۆنانییه‌کان دروستیان كرد و پڕیان كرد له سه‌رباز و كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ و ناردیان بۆ ناو شاره مێژینه‌كه‌ی “تروا” (Troy) و له نیوه‌ی شه‌ودا سه‌ربازه‌كان له ناوسكی ئه‌سپه‌که هاتنه ده‌ره‌وه و به‌و جۆره ئه‌و شاره‌یان داگیر كرد. واته به یارمه‌تیی ئه‌سپی ترووجان. له هه‌ندێ تێكستی كوردیدا به ترووجان “ته‌رواده”ش وتراوه.)
له جیهانی كۆمپیۆته‌ردا، ترووجان Trojan به‌و پرۆگرامانه ده‌وترێن كه ناردراونه‌ته ناو كۆمپیۆته‌ری كه‌سێكه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاسایشییان حه‌شار داوه له ناوخۆی توێژێكی بێتاواندا.
مه‌به‌ستی ترووجانهكان ده‌توانرێ جۆربه‌جۆر بێ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه له‌نێو كۆمپیۆتهرهكهدا داده‌مه‌زرێن واته install ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری كۆمپیۆته‌ره‌كه ئاگادار بێ یان له‌نێو پرۆگرامێكی نوێ‌دا كه له ئینته‌رنتدا داگیراوه خۆیان حه‌شار داوه و دێنه ناو كۆمپیۆتهرهكهوه و كاتێ پرۆگرامه‌كه ئینستال ده‌كه‌ی ئه‌ویش داده‌مه‌زرێ.
ترووجانهكان ته‌نها یه‌كێك له ئامێره‌كانی ههكرهكانن، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی خێرایه بۆ خۆترنجاندن بۆ ناو كۆمپیۆته‌رێك.
كۆمه‌ڵێ ترووجانی جۆربه‌جۆر هه‌یه، بۆ وێنه ترووجانی كۆنترۆڵكراو له‌ڕیی دووره‌وه، ترووجانی تۆماركه‌ر واته ئه‌وانه‌ی وا وشه‌ی نهێنی و ته‌وژمی سه‌ر ته‌خته‌كلیل (keyboard)ه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌یاننێرن بۆ ههكرێك كه خۆی حه‌شار داوه.
ترووجانهكان له ڤایرۆسه‌كان ساخته‌چیترن چونكوو ئه‌سته‌مه ببینرێن و بسڕێنه‌وه. ئه‌وانه هه‌موو كاتێ ئاكارێكی تایبه‌تییان نییه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ نه‌توانێ میتۆدێكی گشتییان بۆ ته‌رخان بكا بۆ له‌نێو بردنیان، واته به‌و جۆره‌ی كه مرۆڤ ده‌توانێ بۆ ڤایرۆسه‌كان بیكا.
به‌كارهێنه‌ره‌كانی باندی به‌رین زێده‌تر هه‌سته‌وه‌رن بۆ هه‌موو جۆره‌كانی ترووجانهكان چونكوو ئه‌وان پێوه‌ندیی نهپچڕیان هه‌یه به باندی به‌رینی گه‌وره‌وه. كاتێ مرۆڤ له‌ڕێی باندی به‌رینه‌وه خۆی پێوه‌ند ده‌دا ip-adress ێكی پێده‌درێ و ئه‌مه بایه‌خداره تا كاتێك پێوه‌ندییه‌كه‌ی ده‌پچڕێنێ.
(درێژه‌ی هه‌یه)