ئاگره‌دیوار firewall گرنگه
هه‌رچی نه‌ناسه‌كان كه‌متر له‌باره‌ی كۆمپیۆته‌ره‌که‌ته‌وه بزانن باشتره. هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن ماڵه‌كه‌ت به قوفڵ، ڕه‌نگه به ئالارم و كۆدی ده‌رگا ده‌پارێزی، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌بێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت بپارێزی. كۆمپیۆته‌ر پێویستی به چه‌شنه ده‌رگاوانێك یان قه‌ره‌وڵێك هه‌یه كه بزانێ چ كاتێ میوان ڕێ بداته ژووره‌وه یان نه‌یدا. ئه‌م ده‌رگاوانه له جیهانی كۆمپیۆته‌ردا پێی ده‌وترێ (ئاگره‌دیوار firewall) و پاڵوێنكه‌یه‌كی باشه كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت و ئینته‌رنه‌ته‌وه.
كتومت هه‌ر وه‌ك ده‌رگاوانه‌كانی سه‌رده‌می دێرین ئاگره‌دیواره‌كه له تۆ فرمان وه‌ر ده‌گرێ سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه ناسیاون و بۆیان هه‌یه بێنه ژووره‌وه یان ڕێیان نه‌درێتێ.
هه‌ندێ له ناسیاوه‌كان جێی متمانه‌ن كه ده‌توانی كلیلی ماڵه‌كه‌تیان بده‌یتێ و هه‌ندێكیش ته‌نها ده‌توانن په‌یامێك بخه‌نه سنووقی نامه‌كه‌ته‌وه یان كاتێ له ماڵه‌وه‌ی ده‌بێ له ده‌رگا بده‌ن.
به‌كارهێنانی ئاگره‌دیوار له لایه‌كه‌وه زۆر پێویسته و له لایه‌کی تریشه‌وه هێنده بێده‌ریسه‌ر نییه. كاتێ ماڵه‌كه‌ت به‌جێ دێڵی ناته‌وێ ده‌رگای حه‌وشه، ده‌رگای چێشتخانه و په‌نجه‌ره و ده‌لاقه‌كان به ئاوه‌ڵایی بهێڵیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س خۆی بكا به ماڵدا. هه‌روه‌ها هاوكاتیش ناته‌وێ وا دایانخه‌ی كه خۆتیش نه‌توانی بێیته ژووره‌وه یان بچیته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی كه تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌وه‌یه كه ده‌رگاكه ده‌بێ كاتێ تۆ ده‌ته‌وێ بچیته ده‌ره‌وه بكرێته‌وه و پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ت داخرێ.
ئه‌گه‌ر ئاگره‌دیواره‌كه‌ت به ڕێكوپێكی دا‌مه‌زراندبێ واته install ت كردبێ ده‌بێ ئه‌و كارانه‌ت بۆ بكا. ئه‌گه‌ر پرۆگرامێك هه‌وڵده‌دا پێوه‌ندی بۆ ده‌ره‌وه بگرێ، ئاگره‌دیواره‌كه له پێشدا سه‌یر ده‌كا بزانێ بۆی هه‌یه ڕێی پێ‌بدا یان ده‌بێ پێش به پێوه‌ندییه‌كه بگرێ به‌و جۆره‌ی خۆت فرمانت پێداوه.
ئاگره‌دیوار ده‌توانێ پێوه‌ندییه‌کان بپاڵێوێ و پێشیان پێ بگرێ له‌سه‌ر بنه‌مای نێره‌ر، وه‌رگر، ژماره‌ی پوورت، جۆری ترافیكیNetwork و ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی خۆت داتناوه.
واته ئاگره‌دیوار كۆمه‌ڵێ سه‌رئێشه‌ت بۆ ده‌پارێزێت.
كۆمه‌ڵێ ئاگره‌دیواری جۆربه‌جۆر هه‌م به پاره و هه‌م به خۆڕایی له بازاڕدا ده‌ست ده‌كه‌وێ. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئینته‌رنتیش له چه‌ند شوێنێ هه‌یه. ده‌توانی سه‌ردانی ئه‌م ناونیشانانه بكه‌ی:
www.zonealarm.com
www.symatec.com
www.secureup.com
www.sygate.com
www.mcafee-at-home.com
پاراستنه‌كه‌ت كۆنترۆڵ بكه!
له‌سه‌ر ئینته‌رنتدا چه‌ندین خزمه‌تگوزاری هه‌یه كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی هێمنایه‌تیی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت بكه‌ی. بۆ وێنه له Securitychek له‌سه‌ر سایتی:
www.symantec.com
و Security Center له‌سه‌ر سایتی:
www.mcafee.com
له‌م شوێنانه ده‌توانی پوورته‌كانی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت سكان بكه‌ی بزانی تووشی درز یان ئه‌سپی ترووجان Trojan Horse نه‌بوون.
ته‌واو بوو
( له به‌شه‌كانی داهاتوودا باسی پرۆگرامی (ZoneAlarm) ده‌كه‌ین كه پرۆگرامێكی ئاگره‌دیواره)