پشتئێشه هۆی زۆری هه‌یه، له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی برینداربوون بێت، له‌وانه‌شه له‌به‌ر هه‌ڵگرتنی شتی قورس بێت، یان جووڵه‌یه‌كی ناڕێك، ئه‌م شتانه ده‌بنه هۆی ژانێكی تیژ له پشتدا كه له ئه‌نجامی برینداربوون ڕوو ده‌دات له‌وانه‌یه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێ، به‌ڵام ژانی، به‌رده‌وام ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێ.
هه‌ندێ ئیش پێویست ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستی یان وا پێویست ده‌كات چه‌ند كاژێرێ له‌سه‌ر كورسی به‌رامبه‌ر كۆمپیۆته‌ر دابنیشی، له هه‌ر حاڵه‌تدا ئه‌م كاره ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته پشتئێشه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێكن له هۆكانی پشتئێشه:
• وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
• پاڵه‌په‌ستۆی كار.
• دانیشتن له‌سه‌ر كورسییه‌ك كه پاڵپشتی نه‌بێت یان كه‌م بێت.
• خاووه‌ستان یان دانیشتن.
پشتئێشه له شوێنی كاردا:
• دڵنیا به كه كورسییه‌كه‌ت پاڵپشتی چاكی هه‌یه.
• گورج و ڕێك له‌سه‌ر كورسی دابنیشه.
• ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر كار ده‌كه‌یت با كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت له ئاستێكی گونجاو بێت بۆ چاپكردن.
• جۆری جووڵه‌ت بگۆڕه، چونكه گۆڕینی جووڵه پشوو به پشت ده‌دات له ئه‌نجامدانی یه‌ك جۆره جووڵه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ پشوودان به پشت له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كار:
• هه‌وڵ ده كێش (وه‌زن)ت له ئاستێكی مامناوه‌ندی ڕابگری.
• هه‌میشه ڕێك دابنیشه یان ڕاوه‌سته، پشتئێشه له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی نووستن بێت له‌سه‌ر دۆشه‌كی ناڕێك، یان خاودانیشتن، یان ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ……
• به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك مه‌شق بكه، مه‌شق ماسوولكه‌كانی پشت به‌هێز ده‌كات.
• با جێگه‌ی خه‌وت توندوتۆڵ بێت.