ناوەڕۆكی ئەم وتارە |
پێشەکی |
داگرتن و دامەزراندن |
بەکارهێنان |
بەستەرەکان |
پێشەکی ئەم پێوەکارە لە لیستەی کرتە (click)ی دەستی ڕاستدا، دوو بەستەر زیاد دەکات بۆ وێبگەڕی کڕۆم (Chrom)، کە دەقی دەستنیشانکراو لە هەر پەڕەی ماڵپەڕێك دەتوانرێت بە خێراترین ڕێگا بەیەك کلیك بیاندۆزیەوە لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد، یاخوود فەرهەنگی کوردئایتیگرووپ دا.
داگرتن و دامەزراندن
ئەم پێوەکراوە (plug-in) لە کۆگای پێوەکراوەکانی گووگڵ کرۆم (Chrom)دا دانراوە و بە خۆڕایی دەست دەکەوێت. دامەزراندنەکەی بە کرتە کردن لەسەری بە بەکارهێنانی وێبگەڕی کرۆم (Chrom) خۆکارانە دادەمەزرێت، پێویست بە هیچ ئامراز و ڕێنوێنییەکی تر ناکات.
بەکارهێنان
کلیکی دهستی ڕاست زیادبکه بۆ ئاسان گهڕان له وشهی نیشانکراو بۆ پشکنینیان له فهرههنگی زانستپهروهرانی کورد یاخوود کوردئایتیگرووپ.
بۆ نموونە، وشەیەک دیاریدەکەین، پاشان کرتە لە ڕاستی ماوسەکە دەکەین و فەرهەنگی زکورد هەڵدەبژێرین، تاکو واتاکەیمان بە زمانی کوردی نیشان بدات
کاتێک کرتە لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد دەکەیت، وشەکە لە لاپەڕەی زکورد دا نیشان ئەدات.
بە هەمان شێوەی سەرەوە، بۆ فەرهەنگی دیکتیۆی کورد ئایتی گرووپ، بەکاری بهێنە
وشەکە و هاوواتاکانی لە فەرهەنگی دیکتیۆ دەردەکەوێت:
بەستەرەکان
١. پێوەکراو بۆ هەردوو فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد و کوردئایتی گروپ (دیکتیۆ)