پێشەکی
ئەگەر بمانەوێت بە دڵی خۆمان بچین لە بازاڕ هەموو پارچەکان و پێویستییەکانی کۆمپیوتەرێک بکڕین و خۆمان پێکیەوە ببەستین و سیستەمێکیشی لەسەر دابەزێنین ئەوە لەگەڵما بە بۆ فێربوونی هەنگاو بە گەنگاو، تەنیا تۆزێک سەبر و تێڕامانی دەوێت، ئەگینا کارەکە ئاسانە.
سەرەتا
بەگشتی، ئەم بابەتە، بە شێوەیەکی زانستی، زانیارییە لەسەر چۆنێتیی بەستنی هەموو پارچەکانی کۆمپیوتەرێک پێکەوە، ڕەنگە لە وێنەکانا لەیەکچوون نەبێت لەگەڵ ئەو پارچانەی کە لەبەر دەستی تۆیە و دەتەوێت وەکوو من کارەکە ئەنجام بدەیت، بەڵام بەگشتی شتێکی ئەوتۆی جیاواز نییە و دەتوانیت سوود لەم بابەتەش وەرگریت.
1- سەرەتا پێویستمان بەم پارچانەیە:
– سنووق (Case)
– یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU)
– وهگهڕخهری دیسکی ڕهق (hard disk drive)
– سهرچاوهبژیو (power supply)
– ڕام (RAM)
– تهختهدایک (mothorboard)
– دیڤیدی ڕوم (DVD ROM)
– وایەری داتا جۆری ساتا (sata cable)
– ساردکەرەوەی سیپیو (CPU FAN)
ناوەڕۆک
ئەگەر بکرێت دەستکێش لەدەست کرێت پێش هەموو شتێک چونکە هەندێک کەس هەیە گیانی بارگاوییە بە وزەی کارەبا، بۆ نموونە کاتێک دەست لە دەسکی ئۆتومبیلێک دەدەیت، هەست ئەکەیت کارەبا گرتووتی.
من هەوڵم داوە ریزبەندییەک بکەم لە بەستنی پارچەکان، چونکە ئەوە ئاسانکارییە لە کاتی بەستنی پارچەکاندا، تکایە تۆش وەکوو من بکە.
من رێنماییتان ئەکەم وا باشترە پێش ئەوەی هیچ پارچەیەک لە ناو سنووق (Case)ەکە ببەستین پێویستە هەندێک پارچە ببەستین لە دەرەوە لەسەر تهختهدایک (motherboard) چونکە بۆ بەردەستی خۆمان باشترە و ئاسانترە، وەکوو یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU) ، ساردکەرەوەی سیپیو (CPU FAN)، ڕام (RAM)، وایەری وزەی کارەبای ساردکەرەوەی سی پی یو (CPU FAN)، وە بە هەمان شێوەش لەسەر سنووق (Case)ە بەتالەکە پێویستە هەندێک پارچە ببەستین پێش ئەوەی تهختهدایک (motherboard)ەکەی لەسەر ببەستین، وەکوو سهرچاوهبژیو (power supply)و وهگهڕخهری دیسکی ڕهق (hard disk drive)و دیڤیدی روم (DVD ROM) یان هەر شتێکی تر وەکوو خوێنەری كارت (Card Reader) پاشان بەم شێوەیە یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU)ەکە ئەبەستین و ماددەی دژەگەرمبوون تۆزێک ئەکەینە سەر یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU)ەکە، تکایە پێش ئەوەی سی پی یوەکە دانێیت جوان سەیری کە هەڵە قوبووڵ ناکات، لایەک لە جەمسەرەکانی ٢ بۆشایی نیوە هەیە لەسەر بۆردی دایکانەکەش بە هەمان شێوەیە. وەک ئەم وێنەیە:
دوای ئەوەی سیپیو (CPU)ەکەت بەتەواوی لەسەر تهختهدایک (motherboard)ەکە جێگیر کرد، ئینجا پارچە تەلێک هەیە وەکوو ئەوە وایە کە سیپیو (CPU)ەکە بگرێت بۆی قایم بێت گیری ئەکەیت لە وێنەکانی سەرەوەش روون کراوەتەوە. 4- پاشان هەنگاوی بەستنی ساردکەرەوەی سیپیو (CPU FAN)ئەمە زۆر زۆر گرنگە کە بە باشی و جۆرێکی باشی بۆ بکرین چونکە تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسە لە گەرمبوونی یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU) و تهختهدایک (motherboard). هەندێک جار لێمان دەپرسن کە كۆمپیوتهرێکمان هەیە هەر لەخۆیەوە ئەکوژێتەوە یان دهستپێكردنهوه (Restart) ئەکات، ئەمە زۆر جار یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU) لە رادەی خۆی زیاد گەرم بێت وا دەکات کۆمپیوتەرەکە تێكشكان (crash) یان دهستپێكردنهوه (Restart)بکات، لەبەر ئەوە با ساردکەرەوەی سیپیو (CPU FAN) لە باشترین جۆر بێت بۆ ئەوەی بەردەوام لە فێنکاییا بێت، پاشان وایەری کارەباکەشی دەبەستین. جۆرێکی باشی ساردکەرەوەی سیپیو (CPU FAN).
5- پاشان ڕام (RAM)ەکە ئەبەستین بەم شێوەیە:
6- لەدوای ئەم کارە پاشان دەچین لەسەر سنووق (Case)ەکە ئەم پارچانەش دەبەستین:
– سهرچاوهبژیو (power supply)
– دیڤیدی ڕوم (DVD ROM)
وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەمە لە جۆری ساتا (SATA)یە:
– وهگهڕخهری دیسکی ڕهق (hard disk drive)
بە هەمان شێوەش هاردەکەش هەر جۆری ساتا (SATA)یە:
پاشان ئەم پلێتە لە ناو سنووق (Case)ەکە ببەستە:
بە شێوەیەکی گشتی لەم جۆرە برغوە لەگەڵ سنووق (Case)ە بەتاڵەکە هەیە.
سەرەتا پێش ئەوەی برغوەکان (screw) ببەستیت، تهختهدایک (motherboard)ەکە بکەرە ناو سنووق (Case)ەکە و بە ماجیکێک ئەو کونانە نیشانە بکە کە برغوەکانی لەسەر ئەبەستیت وەک ئەم وێنەیە:
پاشان ئەم برغو سەمونە پێکەوە نووساوە لەسەر سنووق (Case)ەکە ببەستە وەک ئەم وێنەیە:
پاشان تهختهدایک (motherboard)ەکە ببەستە و لەگەڵ برغوەکاندا واشەری شێوە مقەبا هەیە لەگەڵ برغوەکاندا ببەسترێت زۆر باشە، ئینجا وایەری کارەبای لەسەر ببەستە لە سهرچاوهبژیو (power supply)ەکەوە وەک ئەم وێنەیە:
لە هەندێک سنووق (Case)ا گورزەیەک وایەر پێکەوە لەسەر کەیسەکەوە شۆڕ بوونەتەوە بۆ خوارەوە واتە دوگمەی داگیرسان (powerswitch) و دهستپێكردنهوه (restart) هتد، لە سەرەوەیە یاخود لە هەندێک کەیسی ترا، ئەو دوگمانە، لە بەردەمەوەیە، هەر جۆرێک بێت وایەرە سەرەکییەکان بریتین لەم ٤ وایەرە:
– دوگمەی داگیرسان (powerswitch)
– دوگمەی دهستپێكردنهوه (restart)
– گڵۆپی داگیرساندن (powerled)
– گلۆپی هارد (hddled)
وەک ئەم وێنەیە روون کراوەتەوە:
ڕەنگە لە هەندێک سنووق (Case)ی ترا کۆمەڵە گورزە وایەری تر هەبن کە پێک هاتوون لە وایەری یووئێسبی (USB)کانی پێشەوە و شوێنی سەماعەی دەنگ و هەندێک شتی تر کە ئەمانە بەپێی ئەو سنووق (Case)ەیە واتە ئەگەر نەشبەسترێت کێشە دروست ناکات.
چۆنێتیی بەستنی ئەو وایەرانە لەسەر تهختهدایک (motherboard)، کاتێک کە تۆ تهختهدایک (motherboard)ی نوێت کڕیوە دەفتەرێکی رێنمایی (user manual)ی لەگەڵدایە دەتوانیت چاوی لێ کەیت و بەو شێوەیە وایەرەکان ببەستیت.
پاشان کێبڵی داتای جۆری ساتا (sata) ئەبەستین لە دیڤی دی روم (DVD ROM) و وهگهڕخهری دیسکی ڕهق (hard disk drive)ەکە ئەگەر ئەو ٢ پارچەیەمان لە جۆری ساتا (sata)بوون وەک ئەم وێنەیە، باشتر وایە کە هاردەکە لەسەر پۆرتی ساتا (sata 0) ببەسترێت و دیڤیدی روم (DVD ROM)ەکە لەسەر ساتا (sata 1)
کۆتایی و پوختە
هەموو ئەو کارانەی کردوومانە لە سەرەتاوە چێکی ئەکەینەوە پێش ئەوەی وزەی کارەبای بۆ بنێرین ، دواتر داپۆشی (cover)ی دەرەوەی سنووق (Case)ەکە نابەستین تا کۆمپیتەرەکە داگرسێنین و سازکاری ناو بایوس (bios)ی بۆ ئەکەین و سیستمێک دائەبەزێنین چونکە واباشترە چاومان لە چۆنێتی ئیشکردنی کۆمپیتەرەکەمان بێت وەکو چۆنێتیی ئیشکردنی فان (fan) ڕێژەی گەرمبوونی تهختهدایک (motherboard) و یهكهی ڕێکخهری ناوهندی (CPU). بۆ دابەزاندنی سیستمێک دەتوانن سوود لەم بەستەرە وەرگرن.
سوود لە فەرهەنگی زانستپەروەران وەرگیراوە.