زۆرجار ئه‌وانه‌ی وا شاره‌زای كۆمپیۆته‌ر نین و ده‌یانه‌وێ كۆمپیۆته‌رێ بكڕن پێویستیان به ڕێنوێنێك هه‌یه له‌و بواره‌دا یارمه‌تییان بدات. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاوێك بخشێنین به‌و خاڵانه‌ی كه له كاتی كڕینی كۆمپیۆته‌ردا ده‌بێ له‌به‌رچاو گیرێن: 1. بۆ چ مه‌به‌ستێك؟ده‌بێ له پێشدا بزانین بۆ چ مه‌به‌ستێ كۆمپیۆته‌رمان پێویسته، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر بۆ به‌كارهێنان له نووسینگه‌یه‌كی ئاسایی بێت یان وه‌ك نووسه‌رێكی ساده ته‌نها بۆ نووسینه‌وه‌ی هۆنراوه یان چیرۆك یان وتارێك به‌كاری بێنین، پێویستمان به كۆمپیۆته‌رێك نییه كه كارتی گرافیكه‌كه‌ی له ئاستێكی به‌رزدا بێت. دیاره نابێ ته‌نها ویستی ئه‌مڕۆمان له پێش چاو بگرین، ده‌بێ بیر له داهاتووش بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر یاریی كۆمپیۆته‌ر و دیزاین و ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڤیدیۆی زۆر به‌كار دێنین بێگومان شێوازێكی تر له كۆمپیۆته‌ر هه‌ڵده‌بژێرین. 2. جۆری PC یان Mac؟ئه‌وڕۆكه نزیكه‌ی پتر له ٩٠٪ی خه‌ڵك PC هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌وا بێ پرۆگرام و یاری و تفاقی PC زۆرتر ده‌ست ده‌كه‌وێ و ئاڵوگۆڕی شته‌كانیشی ساناتره. ئه‌وانه‌ی كه Mac هه‌ڵده‌بژێن زۆرتر ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ دیزاین و بانگه‌شه كار ده‌كه‌ن، چونكوو Mac بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاسانكاریی زۆری تێدایه. 3. جێگیر یان هه‌ڵگرته‌نی؟هه‌ندێ له كۆمپیۆته‌ره‌كان به ئاسانی هه‌ڵناگیرێن و ناتوانرێ ئه‌ملا و ئه‌ولایان پێ بكرێ، ئه‌مانه پێیان ده‌وترێ كۆمپیۆته‌ری (جێگیر stationary) یان (كۆمپیۆته‌ری ڕوومێز desktop computer)، هه‌ندێ تریش به ئاسانی هه‌ڵده‌گیرێن و ده‌توانی له‌گه‌ڵ خۆت بیانبه‌ی بۆ ئه‌ملا و ئه‌ولا كه پێیان ده‌وترێ كۆمپیۆته‌ری(هه‌ڵگرته‌نی portable).كۆمپیۆته‌ری جێگیر یان ڕوومێز هه‌رزانتره له كۆمپیۆته‌ری هه‌ڵگرته‌نی. دواتریش به‌ئاسانی ده‌توانی به‌شه‌كانی بگۆڕی یان بۆی زۆر بكه‌ی. خراپییان ئه‌وه‌یه كه قورسن و جێگۆڕكێیان پێ ناكرێ. به‌ڵام كۆمپیۆته‌ری هه‌ڵگرته‌نی ئه‌و باشییه‌ی هه‌یه كه ده‌توانی له‌گه‌ڵ خۆتدا بیگێڕی. 4. ئاماده‌كراو یان خۆت لێكی بخه‌ی؟كۆمپیۆته‌رێ كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك به ئاماده‌كراوی ده‌فرۆشرێ ئه‌و باشییه‌ی هه‌یه كه هه‌موو به‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ كاڵاڕه‌ق و كاڵانه‌رمه‌كانی تر به ئاسانی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی له‌ملا و ئه‌ولا گیر هێنرابێ و دواتر لێك خرابێ، ئه‌و ده‌سته‌به‌ره‌ت بۆ ناكا كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كار بكه‌ن. هه‌روه‌ها (پاڵپشتی support)ی كۆمپانیاشی نییه و ناتوانی دواتر یارمه‌تی له كاتی پێویستدا وه‌رگری. هه‌روه‌ها كۆمپیۆته‌ری ئاماده‌كراو زۆرجار (ده‌سته‌به‌ری guarantee)ی یه‌كساڵه‌شی له‌گه‌ڵدایه. ئه‌وانه‌ش كه خۆت لێكی بخه‌ی ڕه‌نگه ئه‌و باشییه‌یان هه‌بێ كه هه‌رزانتر بنیشن بۆت، به ویستی خۆت به‌شه‌كانی هه‌ڵبژێری و بۆی زۆر بكه‌ی. بێگومان لێكخستنیشیان شاره‌زایی و كاتی زۆریشی ده‌وێ. 5. (چاره‌سه‌ركه‌ر processor).(چاره‌سه‌ركه‌ر processor) بڕیار ده‌دات كه كۆمپیۆته‌ره‌كه له چركه‌یه‌كدا چه‌ند (ژمێركاری calculation) جێبه‌جێ بكات. خێراییه‌كه‌ی به (هێرتز Hertz) پێوانه ده‌كرێت (HZ) و پیشانده‌ری (له‌ره frequency)ی چاره‌سه‌ركه‌ره‌كه‌یه. بۆ كۆمپیۆته‌رێكی ئاسایی (GHZ ١) به‌سه، دواتر ده‌توانرێ به‌پێی پێویست و خواست زێده بكرێت. كۆمپیۆته‌رێ كه یاریی پێ ده‌كرێ پێویستی به ٢ گیگاهێرتز یان سه‌رووتره. زۆر باشتره كه كۆمپیۆته‌رێ بكڕی كه چاره‌سه‌ركه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌وه بێت چونكوو (سیسته‌می كارپێكردن Operating System) و پرۆگرامه نوێیه‌كان پێویستیان به (هێز power)ه. له‌بیرت بێ كه سه‌رووترین و نوێترین چاره‌سه‌ركه‌ر نرخه‌كه‌ی زۆر زۆر گرانتره له‌و چاره‌سه‌ركه‌ره‌ی كه پله‌یه‌ك له خۆی خوارتر و كۆنتره. درێژه‌ی هه‌یه هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: 1 – 2 – 3 – 4 – 5 |