7. (ڕام RAM) ڕام كه كورته‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Random Access Memory)یه (بیرگه memory)یه‌كی (ناوه‌كیinternal)یه و به میگابایت ده‌پێورێ و ڕاڤه‌كه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت هاوكات ده‌توانێ چه‌نده شت له مێشكی‌دا ڕاگیر بكات. ئه‌م به‌شه زۆر گرنگه و كار ده‌كاته سه‌ر خێرایی یان خاویی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر ڕامه‌كه‌ت كه‌م بێت كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت خاو و هێواش ده‌بێت. چه‌ند جۆری ڕام هه‌یه كه كۆنترینه‌كه‌ی SDRAMو DDR و نوێترینه‌كه‌ی RDRAM ه. خێرایی و (فره‌وانی capacity)یان جۆربه‌جۆره. ڕامێكی 256 میگابایتی بۆ ویندۆزی ئیكس‌پی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێ به 512 میگابایت كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت زۆر باشتر و خێراتر ده‌بێت. بێگومان هه‌رچی ڕامه‌كه‌ت زۆرتر بێت، ده‌بێ پاره‌یه‌كی زیاتر بده‌ی، به‌ڵام ڕامی زیاتر، كۆمپیۆته‌ری خێراترت ده‌داتێ. 8. (دیسكی ڕه‌ق hard disk).دیسك (په‌پكه)ی ڕه‌ق یه‌كێك له گرنگترین (كاڵاڕه‌ق hardware)ه‌كانه له كۆمپیۆته‌ردا پاش (چاره‌سه‌ركه‌ر processor) و (بیرگه memory). (دیسكی ڕه‌ق hard disk) به (بیرگه memory)ی (ده‌ره‌كیexternal) ده‌ژمێردرێت. له‌وێیه كه شته‌كان (پاشه‌كه‌وت save) ده‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت له كاتێكیشدا كه كۆمپیۆته‌ركه‌ت كوژاوه‌ته‌وه. قه‌باره‌كه‌ی به میگابایت megabyte یان گیگابایت gigabyte ده‌پێورێت. ئه‌وڕۆكه دیسكی ڕه‌قی ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی كه ده‌فرۆشرێن 40 گیگابایت بۆ سه‌ره‌وه‌یه. 40 گیگابایت بۆ (نووسینگه office)یه‌ك تێروته‌سه‌له، چونكوو پرۆگرامی نووسین و لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت له چاوه‌ی ڤیدیۆ شوێنێكی ئه‌وتۆ داگیر ناكه‌ن. یاریی كۆمپیۆته‌ر، مۆسیقا و فیلم پێویستیان به شوێنی زۆره كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێ قه‌باره‌ی دیسكه‌ڕه‌قه‌كه‌ت زۆرتر بێت.ده‌توانی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا چه‌ندین دیسكی ڕه‌ق دانێیت، واته ده‌توانی دواتر دیسكی ڕه‌ق بكڕی و له پاڵ ئه‌و دیسكه‌ڕه‌قه‌كه‌ی ترت به‌كاری بێنی. 9. (كارتی گرافیك graphic card).(كارتی گرافیك graphic card) له كۆمپیۆته‌ردا (یه‌كه unit)یه‌كه كه بڕیار ده‌دات شته‌كان له مۆنیتۆره‌كه‌وه ده‌ركه‌ون. كارتی گرافیكێكی ئاسایی هه‌موو وێنه و (ده‌ق text) و پرۆگرامێكی ویندۆز له‌سه‌ر مۆنیتۆره‌كه پیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ یاریی 3D بكه‌ی ئه‌و كاته ده‌بێ كارتی گرافیكه‌كه‌ت (فره‌وانی capacity)ی 3Dی تێدا هه‌بێ. له كارتی گرافیكی 3Dدا (چاره‌سه‌ركه‌ر processor)ێكی گرافیكی زێده و (فره‌وانی capacity)ی (بیرگه memory) هه‌یه و خێراییی ئه‌وانه بڕیار ده‌ده‌ن كه چه‌نده باش یاریی 3D پیشان بدرێت. بۆ نووسینگه‌یه‌كی ئاسایی كارتی گرافیكێكی ئاسایی به‌س و تێروته‌سه‌له، به‌ڵام كۆمپیۆته‌ری یاری پێویستی به كارتێكی گرافیكی 64 میگابایتی بۆ سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر بته‌وێ دوو مۆنیتۆر به‌كار بێنی ده‌بێ كارتی گرافیكێكت هه‌بێ كه پشتیوانیی dual display ی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه پێوه‌ند بده‌ی، ده‌بێ كارتێكی گرافیكت هه‌بێ كه (ده‌رۆچكه output)ی ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌بێ. درێژه‌ی هه‌یه هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: 1 – 2 – 3 – 4 – 5 |
ڕێنوێنی كڕینی كۆمپیۆته‌ر (3)
