كۆكردنه‌وه‌ له Microsoft Excel دا (١)

وه‌ك ده‌زانی مایكرۆسۆفت ئێكسێل پرۆگرامێكه‌ كه‌ له‌وێدا ده‌توانی كاروباری بیركاری و ژماره‌كاری جێبه‌جێ بكه‌ی.بۆ نموونه ده‌توانی خشته‌یه‌ك چێ بكه‌ی و داوا بكه‌ی كه‌ پرۆگرامه‌كه‌ خۆی ئۆتۆماتیك كۆمه‌ڵێ ژماره‌ت بۆ كۆ بكاته‌وه‌.

ئێمه لێره‌ خشته‌یه‌كه‌مان ئاماده‌ كردووه كه‌ ناوی كۆمه‌ڵێ میوه‌ی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ (كیلۆ)كانیان. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مه‌كه‌ی، واته خانه‌ی ژێر ژماره‌كان، هه‌مووی ئۆتۆماتیك كۆ ببێته‌وه‌ له پێشدا كرته‌ ده‌كه‌ینه خانه‌ زه‌رده‌كه‌ كه‌ به‌ ژماره‌ 1 دیاری كراوه پاشان كرته‌ ده‌كه‌ینه سه‌ر دوگمه‌ی AutoSum كه به ژماره 2دیاری كراوه و ئینجا Enter لێ ده‌ده‌ین.

ئیتر ئۆتۆماتیك كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ر كاتێ ژماره‌ی كیلۆكان بگۆڕین پێویست ناكا سه‌رجه‌مه‌كه ده‌سكاری بكه‌ین خۆی ده‌یگۆڕێ.

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *