فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد ئامادەیان کردوە، بە ھاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وە لەسەر ئەرکی تارین نێت لە چاپدرا.
فەرھەنگەکە بە خۆڕایی دەبەخشرێتەوە، ھەر ئەندامێکی زانستپەروەران و گروپە زانستییەکان، و ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت دانەیەکیان دەست بکەوێت دەتوانن تا سەری ئەم مانگە ٣١/٨ سەرادنی راگەیاندنی وەزارەت بکەن بەم ناونیشانەی لای خوارەوە:
ھەولێر – وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن – بەرامبەر تابلۆ مۆل (مەسبەحی کۆنی مەلعەب)“
ئاگادار بن، ژمارەکە سنووردارە و ئەگەر نەما گلەیی نەکەن.
فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری – زانستپەروەرانی کورد، بەرەی ڕەنجی چەند ساڵێکە کە ئەندامانی زانستپەروەرانی کورد پێوەی خەریک بوون، فەرھەنگەکە ئەکادیمیای کوردی پێیداچۆتەوە و ھەڵی سەنگاندوە، ھاوکات چەندین کەسی زمانزان و پسپۆری بواری تەکنۆلۆژیا سەرنج و تێبینیان لەسەر نووسیوە. لێرەوە دەستخۆشی لە ھەموو ئەوانە دەکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ھاوکاربوون لەم پرۆژەیەدا، بە وشەیەک یان بە تێبینی و ڕەخنەکانیان، لەگەڵیدا سوپاسی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کۆمپانیای تارین نێت دەکەین کە ماندوبوون لەگەڵیدا و بە چاپیان گەیاند.
دەستخۆشی تایبەت لە بەڕێزان دیاکۆ ھاشمی کە کڵێشەی نووسینەکانی لە ئەستۆ گرت. وە لە بەڕێز ھونەر ئەمین کە بەرگەکەی نەخشاند، وە ئاراس نوری سەرپەرشتی کردوە.