پێشه‌كی
ئه‌م وانه‌یه تایبه‌ته به په‌ڕگه کاتییه‌کانی Internet Explorer – Internet Temporary Files. به زیان و سووده‌کانیه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێکخستنه‌کانی.
په‌ڕگه کاتییه‌کانی Internet Explorer چییه؟
هه‌ر که‌سێک له ئێمه کاتێک سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌که‌ین له ئینته‌رنێت، پرۆگرامی Internet Explorer هه‌ڵده‌ستێ به پاشه‌که‌وتکردنی زۆربه‌ی په‌ڕگه‌کانی نێو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بۆ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانمان و له نێو بوخچه‌یه‌ک که پێی ده‌گووترێ TEMP ده‌یانشارێته‌وه.
سوودی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ئه‌وه‌یه که گه‌ر جارێکی دیکه بته‌وێ سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بکه‌یت، به شیوه‌یه‌کی خێراتر بۆت بکرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی په‌ڕگه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پاشه‌که‌وت بوون و کردنه‌وه‌ی خێرا ده‌بێت.
زیانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چییه؟
زیانێکی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه، که هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ سه‌ردانیان ده‌که‌ین ڤایرۆس یان په‌ڕگه‌ی سیخوڕییان تێدایه و له کاتی سه‌ردانکردنیاندا له‌خۆوه داده‌به‌زێنه نێو کۆمپیوته‌ره‌کانمان و ده‌چنه نێو ئه‌و بوخچه‌یه‌ی Internet Explorer که ناوی Temporary Files ـه. بۆیه به‌سوود نییه که هه‌موو کاتێک ئه‌و بوخچه‌یه په‌ڕگه‌ی تێدا بێت، باشتر وایه جارجار په‌ڕگه‌کانی بسڕێنه‌وه.
چۆن بگه‌مه ئه‌و په‌ڕگانه و بیانسڕمه‌وه؟
له Internet Explorer کرته بکه له Tools و پاشان Internet Options.
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه کرته بکه سه‌ر Delete Fles.
وه‌ک له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونه، په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه ده‌کرێته‌وه که هه‌ڵبژاردنێکی تێدایه. Delete All Offline Content، بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ش که به‌کار ناهێنرێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سوودیان نییه. (پێم باشه ئه‌و خاڵه چالاک بکرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ش).
پاشان کرته بکه سه‌ر OK، هه‌ندێ کات ئه‌و سڕینه‌وه‌یه کات ده‌بات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌نده په‌ڕگه پاشه‌که‌وت کرابێت له Internet Temporary Files.
بگه‌ڕێوه بۆ وێنه‌ی یه‌که‌م و له‌وێدا کرته بکه سه‌ر Settings.
له په‌نجه‌ره‌ی ڕێکخستنه‌کانی Internet Temporary Files دا ئه‌م خاڵانه ده‌بینی:
* وه‌ک له سه‌ره‌وه نووسیوومه که Internet Explorer ئه‌و په‌ڕگانه پاشه‌که‌وت ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان بۆ جارانی داهاتوو خێراتر بکات. به‌ڵام لێره‌دا ده‌توانی هه‌ڵبژێری که:
٥- Internet Explorer بگه‌ڕێ به دوای (وه‌شان Version)ـی نوێی ئه‌و په‌ڕگه پاشه‌که‌وتکراوانه له‌کاتی هه‌موو سه‌ردانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕه‌کان.
٦- هه‌موو کاتێ که Internet Explorer ده‌که‌یته‌وه.
٧- Automatic. ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژاردنی ئاسایییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که Internet Explorer خۆی به‌پێی پێویست ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بکات.
٨- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌ڕێ به‌دوای وه‌شانی نوێی ئه‌و په‌ڕگه پاشه‌که‌وتکراوانه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خاڵه شتێکی دروست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی Internet Explorer به هێج شیوه‌یه‌ک ناگه‌ڕی به‌دوای نوێکارییه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه و پاشان تۆش له نوێکارییه‌کان ئاگادار نابیت.
٩- ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی که تایبه‌ت بکرێت بۆ ئه‌و بوخچه‌یه‌ی که په‌ڕگه‌کانی تێدا پاشه‌که‌وت ده‌کرێت، ئاسایی خۆی 1193 میگابایته.
١٠- گۆڕینی بوخچه له Internet Temporary Files ـه‌وه بۆ بوخچه‌یه‌کی دیکه، ده‌ستکاریکردنی کارێکی دروست نییه!
١١- بینینی په‌ڕگه‌کان.
١٢- بینینی Object / ته‌نـه‌کان.