14. پرۆگرامی ستانداردی ئی‌پۆست (1)

(به‌شی یه‌كه‌م)

زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان ناونیشانی ئی‌ـ مێڵه‌كه‌یان كردووه به لینك. واته تۆ پێویست ناكا هه‌موو ناونیشانه‌كه‌یان بنووسی به‌ڵكوو كرته ده‌كه‌یته سه‌ر ناونیشانه‌كه و ئۆتۆماتیك پرۆگرامێكی ئی‌‌مێڵت بۆ ده‌كرێته‌وه كه ناونیشانه‌كه‌ی تێدا نووسراوه تۆ به‌س له به‌شی نووسینه‌كه‌دا شت ده‌نووسی و پاشان ده‌ینێری. 

بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر بته‌وێ بۆ KurdITGroup ئیمێڵێك بنێری له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا به‌س كرته ده‌كه‌یته سه‌ر (په‌یوه‌ندی) ئیتر خۆی ئۆتۆماتیك پرۆگرامی نووسینی ئیمێڵه‌كه‌ت ده‌كرێته‌وه. به‌ مه‌رجێ له پێشدا له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا پرۆگرامێكی ستانداردت بۆ ئی‌پۆست دیاری كردبێ. ئه‌گینا پێت ده‌ڵێ ئه‌م كاره ناتوانی بكه‌ی چونكوو ستاندارده‌پرۆگرامی ئی‌پۆستت دیاری نه‌كردووه.
خۆت ده‌توانی پرۆگرامی ستانداردی ئی‌پۆسته‌كه‌ت دیاری بكه‌ی.

(بۆ پاشماوه‌ی ئه‌م باسه بچۆ بۆ به‌شی داهاتوو).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *