17. فایله ناپێویسته‌كان (98, ME, 2000, XP)

زۆر جار كۆمه‌ڵێ فایلی ناپێویست له نێو هارددیسكه‌كه‌ت جێ خۆش ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه. ویندۆز پرۆگرامێكی هه‌یه كه یارمه‌تی ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فایله ناپێویستانه. پرۆگرامه‌كه پێی ده‌وترێ پرۆگرامی “پاقژكردنه‌وه‌ی دیسك” و لێره ده‌یدۆزیته‌وه‌:
1. Start 
2. All Programs 
3. Accessories
4. System Tools
پاش ئه‌وه‌ی كه پرۆگرامه‌كه نێو هاردیسك یان هارددیسكه‌كانتی پشكنی پێشنیاری ئه‌و فایله جۆربه‌جۆرانه ده‌كا كه ده‌كرێن لابرێن به بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك به‌دی بێ. ئه‌و فایلانه‌ی كه ده‌ته‌وێ لایانبه‌ی ده‌ستنیشانیان بكه و پاشان كرته بكه سه‌ر دوگمه‌ی OK.
هه‌روه‌ها هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز زۆر باشه ئاگاداری فۆلده‌ری: C:WindowsPrefetch بن. 
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فۆلده‌ره ده‌بێ تاونه‌تاو بسڕدرێته‌وه چونكوو ورده‌ورده پڕ ده‌بێ له فایلی ناپێویست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *