20. (دڵخوازه‌كان Favorites) له ویندۆزی XP

له ویندۆزی XPدا هه‌ر كه‌سێك به‌شی خۆی هه‌یه و بێگومان(دڵخوازه‌كان Favorites)ی هه‌ر كه‌سێكیش جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌ی تردا. ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی (دڵخوازه‌كان Favorites)ی خۆت كۆپی بكه‌ی بۆ شوێنێكی تر ئاوا ده‌كه‌ی:


له‌سه‌ر (ڕووپه‌ڕ desktop)ه‌كه‌ت بچۆ بۆ (My Computer) و ئینجا (C:) و له‌وێشه‌وه بچۆ بۆ (Documents and settings)، له‌وێ ناوی به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌بینی. پاشان بچۆ بۆ ناوی خۆت و له‌وێدا (دڵخوازه‌كان Favorites) د‌ه‌بینی. (دڵخوازه‌كان Favorites)ی خۆت كۆپی بكه و بیبه بۆ هه‌ر كوێ كه خۆت پێت باشه. یان ده‌توانی به لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كلیك بكه‌یته سه‌ری و پاشان له‌وێوه ده‌توانی بینێری بۆ چه‌ند شوێنێك بۆ نموونه له‌ڕێی (e-mail) بینێره بۆ ئادریسێكی خۆت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *