سه‌ره‌تایه‌ك له (cryptography)
بۆ دڵنیاییی زۆرتر ته‌نها ئه‌وانه‌ی كلیلی ده‌رگایان پێیه، ده‌توانن ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی بێكلیلن
لانی كه‌م ده‌بێ نه‌زانن كێ له‌و دیوی ده‌رگایه. ئه‌و كلیله ئه‌مڕۆ به دیجیتاڵیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
زانیارییه تایبه‌تییه‌كان ته‌نها كه‌سانێك بتوانن بیبینن، كه مافی بینینیان هه‌یه. ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كی
زۆر به (cryptography) هه‌یه. به‌نهێنیكردنی زانیاری ئه‌مڕۆ كارێكی زۆر پێویسته به تایبه‌تی له بواری
هاتوچۆی ئه‌له‌كترۆنیدا.
گه‌ر به كورتی پێناسه‌ی (cryptography) بكرێت، ده‌بێته “زانستی پاراستنی زانیاری”. ئه‌ویش
به‌نهێنیكردنی زانیارییه‌كه و گۆڕینی بۆ شێوه‌یه‌ك كه به ڕاسته‌وخۆیی نه‌خوێنرێته‌وه.
هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌م زانسته به‌كار هێنراوه. له ساڵی١٩٠٠ ی پێش زایین‌دا میسرییه‌ك ده‌قێكی
“هیرۆگلیفی”ی به شێوه‌یه‌كی نابنهڕهتییانه به‌كار هێنا. (دێڤید کان)، ئه‌م ڕووداوه به یه‌كه‌مجاری
به‌كارهێنانی (cryptography) داده‌نێت (١).
ڕۆمییه كۆنه‌كانیش له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هێرش و جه‌نگه‌كانیان هه‌ندێك جۆری (cryptography)یان به‌كار
هێناوه (٢).
ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگیی پێ دهدهدرێ، بواری ئه‌له‌كترۆنییه. كاتێك كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر كار، له ماڵ،
له چاخانه، له كتێبخانه و له زۆر شوێنی گشتیی تریشه، یان له‌وانه‌ش گرنگتر كاتێك كۆمپیوته‌ر و ڕایه‌ڵه‌ی
زۆر زه‌به‌لاح له بانكه، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه جیاجیاكانه، ده‌بێ ئه‌وه له یاد نه‌چێ كه كۆمپیوته‌ر له زۆر شوێنی
تر هه‌یه كه تینووی هه‌ندێك زانیارین له‌و شوێنانه‌ی سه‌ره‌وه.
ئه‌و كێبڵه‌ی سه‌رێكی به تۆڕێك له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراوه، سه‌ره‌که‌ی تری گه‌ر به شوێنێكی زۆر
بێمهترسیشهوه به‌سترابێته‌وه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو زانیارییه‌كان له شوێنێك له‌و نێوانه‌دا كۆ
ناكرێنه‌وه و ناخوێنرێنه‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ چوونه‌پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری زانسته جیاجیاكان، (cryptography)یش
زۆر چۆته پێشه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌نانه‌ت زۆر له دهستودارهی میری له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو له
دامودهزگاكانیاندا زۆر سوورن له به‌كارهێنانی. هه‌ڵبه‌ته تا (cryptography) بچێته پێشه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌شی
(cryptoanalysis) ده‌چێته پێشه‌وه. له‌گه‌ڵ خۆزگه‌خواستن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی یه‌كه‌میان.
نهێنیكردنی زانیارییه‌ك چۆن ده‌بێت؟
وه‌ك زۆربه‌ی پرۆگرام و چاره‌سه‌ره‌كانی دی، بهنهێنیكردنیش ئه‌لگۆریتمی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنێت بۆ
چاره‌سه‌ركردن. گه‌ر لێره‌دا نموونه‌یه‌كی ساكار بۆ چۆنێتیی به‌نهێنیكردنی ده‌قێك بهێنرێته‌وه، ڕه‌نگه
مه‌به‌سته‌كان به ساكاری ڕوونتر بكاته‌وه. گه‌ر ده‌قێك دوای نهێنیكردنی شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی
خواره‌وه له‌خۆ بگرێت:-
١٣٢٢٦ ١٠٣٢٢١٣٢ ٢٧٣١٣٤٢٧٣٣٣٣ ١٥٣٢١١١٠٣٢٢٦٣٢
بۆ كه‌سێك كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌قه نهێنیكراوه (cipher text)ی ده‌ست بكه‌وێت، ئاسان نییه
بیكاته‌وه به پیته‌كان. گه‌ر له پێشدا وا بیر بكرێته‌وه كه ئه‌م ژمارانه به‌پێی ئه‌لفوبێی كوردی دانراون و
به‌پێی ده‌ستپێكردنی (ئـ بۆ ێ) ڕیز كراون واته:
١ـ ئـ، ٢ـ ا، ٣ـ ب، ٤ـ پ، ٥ـ ت، ٦ـ ج، ٧ـ چ، ٨ـ ح، ٩ـ خ، ١٠ـ د، ١١ـ ر، ١٢ـ ڕ، ١٣ـ ز، ١٤ـ ژ، ١٥ـ س،
١٦ـ ش، ١٧ـ ع، ١٨ـ غ، ١٩ـ ف، ٢٠ـ ڤ،٢١ـ ق، ٢٢ـ ك، ٢٣ـ گ ،٢٤ـ ل، ٢٥ـ ڵ، ٢٦ـ م، ٢٧ـ ن،
٢٨ـ و، ٢٩ـ ۆ، ٣٠ـ وو، ٣١ـ هـ، ٣٢ـ ه، ٣٣ـ ی، ٣٤ـ ێ،
ئه‌وا ئه‌و كاته ده‌بێ بیر له‌وه بكرێته‌وه، كامه وشه‌ی یه‌كه‌مه؟ له ڕاسته‌وه (١٣٢٢٦) ده‌ست پێ بكرێت
یان له چه‌په‌وه (١٥٣٢١١١٠٣٢٢٦٣٢)؟ گه‌ر له ڕاسته‌وه ده‌ست پێ بكرێت به ئاشكراكردنی ئه‌و كۆده،
یه‌كه‌م كێشه‌ی نوێ دێته به‌رده‌ست ئه‌مه‌یه:
ئایا ژماره (١٣) له وشه‌ی (١٣٢٢٦) مه‌به‌سته له پیتی (ز) یان دوو پیتن واته (ئـ ) كه ژماره (١)ه و (ب)
كه ژماره (٣)یه؟
ئه‌وه‌ش ئه‌بێ به گریمانی تر بیری لێ بكرێته‌وه و هه‌موویان تاقی بكرێنه‌وه، كه‌واته گریمانه‌كان ئاوا ده‌بن:
١- گهر١ پاشان ٣ پاشان ٢ پاشان ٢ پاشان ٦، واته (ئباج).
٢- گه‌ر ١٣ پاشان ٢ پاشان ٢ پاشان ٦، واته (زااج).
٣- گه‌ر ١ پاشان ٣٢ پاشان ٢ پاشان ٦، واته (ئهاج).
٤- گه‌ر ١ پاشان ٣ پاشان ٢٢ پاشان ٦ واته، (ئبكج).
٥- گه‌ر ١ پاشان ٣ پاشان ٢ پاشان ٢٦، واته (ئبام).
٦- گه‌ر ١٣ پاشان ٢٢ پاشان ٦، واته (زكج).
٧- گه‌ر ١٣ پاشان ٢ پاشان ٢٦، واته (زام).
٨- گه‌ر ١ پاشان ٣٢ پاشان ٢٦، واته (ئه‌م).
شانسێكی زۆر گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌م لێكدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بوو. شانسهكهش ئه‌وه بوو كه هیچ وشه‌یه‌كی
دی بێجگه له (ئه‌م) و (زام) نه‌هاته كایه‌وه، ده‌نا به‌ڕاستی كێشه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌بوو. هه‌رچۆنێك
بێت به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، وشه ڕاسته‌كه (ئه‌م)ه، كه ئه‌ویش له كۆتایی ئاشكراكرنی
هه‌موو ده‌قه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك هه‌مان كار بۆ ئه‌وانی تریش بكرێت، گه‌ر كێشه‌ی نوێ نه‌یه‌ته به‌رده‌م،
ئه‌و كاته ئاشكراكردنی ئه‌و كۆده ده‌بێته:
١٣٢٢٦ ١٠٣٢٢١٣٢ ٢٧٣١٣٤٢٧٣٣٣٣ ١٥٣٢١١١٠٣٢٢٦٣٢
ئه‌م ده‌قه نهێنیی سه‌رده‌مه
وه‌ك لێره‌دا گرفته‌كان خرایه به‌رچاو، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌لگۆریتمه‌كه ده‌زانێت، ده‌توانێت بیر له ئاشكراكردنه‌كه‌ی
بكاته‌وه، چونكه:
گه‌ر نه‌زانێت ئه‌و ژمارانه به پێی چی ڕیز كراون، لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌كان بێسوود ده‌بێت.
گه‌ر نه‌زانێت ئه‌و ژمارانه پیتن (ڕه‌نگه ژماره یان واتای تایبه‌ت بن)، بیر له لهجیاتیدانانیان
له جێی پیت ناكاته‌وه.
گه‌ر ژماره‌كان بۆشاییان له نێواندا نه‌بایه، كه لێره‌دا بۆ ئاسانكاری ڕوونكردنه‌وه كراوه،
لێكدانه‌وه‌ی مه‌گه‌ر به پرۆگرامێك مه‌حاڵ نه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌و دووكه‌سه‌ی هه‌مان ئه‌لگۆریتم به‌كار دێنن و كلیلی كردنه‌وه‌یان لایه، بێكێشه‌ن. هه‌روه‌ها
پێویست ناكات بزانن چ ئهلگۆریتمێك یان كلیلێك به‌كاردێت، بگره هه‌ر پێویست ناكات هیچ بزانن له‌وه
زیاتر كه ئه‌و پرۆگرامه‌ی ئه‌مه ده‌كات چۆن به‌كار دێت. ئه‌مڕۆش ئه‌و پرۆگرامانه به‌كارهێنانیان زۆر ئاسان
كراوه.
پوخته
له ڕاستیدا ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له ئه‌لگۆریتمێكی زۆر ساكار هیچی تر نییه و ئه‌مڕۆ به‌كار ناچێت له جیهاندا،
هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه مه‌به‌ست ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ساكار بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌كار دێت، ئه‌لگۆریتمی زۆر
ئاڵۆز و سه‌ختن که شیته‌ڵكردنه‌وه یان ئاشكراكردنیان به كۆمپیوته‌ری زۆرخێراش كارێکی ئاسان نییه
(به‌ڵام پێویسته بزانرێت، تا بهنهێنیكردن به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌وا ئاشكراكردنیش هاوشانی ئه‌و ده‌چێته
پێشه‌وه).
گه‌ر هه‌ندێك به وردی ته‌ماشای ئه‌و شیتهڵكردنهوهیهی سه‌ره‌وه بكرێت، ده‌زانرێت كه ته‌نها ئه‌گه‌ری یه‌ك
پیت یان دوو پیت بۆ چاره‌سه‌ركردن یان ئاشكراكردن دێنه كایه‌وه، به واتایه‌كی تر ده‌توانرێت كێشه‌كه
ته‌نها به (٠ و ١) ئاسانتر بخرێته ڕوو، وه‌ك له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه:
١٣٢٢٦ ١٠٣٢٢١٣٢ ٢٧٣١٣٤٢٧٣٣٣٣ ١٥٣٢١١١٠٣٢٢٦٣٢
011 1111 111111 1111111
دێڕی یه‌كه‌م، ده‌قه نهێنیكراوهكهیه و دێڕی دووه‌م، له جیاتیی دانانی سفر بۆ یه‌ك، یه‌كیش بۆ دوو، واته
له هه‌ر شوێنێك به دوو ژماره توانرابێت پیتێك بنووسرێت ژماره‌ی (یه‌ک)ی پێ درواه و له هه‌ر شوێنیكدا
به یه‌ك ژماره، ئه‌وا (سفر)ی پێ دراوه. به‌م شێوه‌یه‌ی سیسته‌می دوانی كه له‌م نموونه‌یه‌دا له ٢٠
ژماره پێك دێت كاره‌كان هه‌ندێك ساده‌تر داده‌ڕێژێت، لێره به‌دواوه ده‌توانرێت ژماره‌كانی دێڕی دووه‌م به
“كلیل”ی كردنه‌وه‌ی ده‌قه نهێنییه‌كان ناو بنرێت.
ئه‌مڕۆ بۆ شكاندنی كلیلێكی ٢٠ پیتی هێشتا هه‌ندێك كاتی ده‌وێت، بۆیه په‌یوه‌ندیی نێوان هێزی كلیل
و درێژی یان گه‌وره‌ییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوته‌ریبه، واته تا كلیل درێژتر بێت (بیته‌كانی زۆرتر بن)، ئه‌وا
به‌هێزتره و ئه‌گه‌ری شكاندنی كه‌متره.
ئه‌مڕۆ كلیلی ٥٦ بیتی به كلیلێكی لاواز و ١٢٨ بیتی به كلیلێكی مامناوه‌ندی له‌م بواره‌دا ناسراون.
بۆ زاخاوێكی مێشك له‌م سفر و یه‌كه و پیشاندانی مه‌به‌ست، ئه‌م وێنه‌یه ده‌خرێته پێش چاو.