پێشه‌كی
مرۆڤ ده‌توانێ “پابه‌ند function”ی (IF) له ئێکسێڵدا بۆ گه‌لێ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر به‌کار ببات.
ئه‌م جاره باسی ئه‌وه ده‌که‌ین چۆن به‌کاری بهێنین بۆ داشکاندنی نرخێک.
ناوه‌ڕۆك
وای دا ده‌نێین دووکانێکمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێ (10%) نرخ دابشکێنین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که زۆرتر له ٣٠٠٠ دینار شتمان لا ده‌کڕن، ئه‌گه‌ر ٣٠٠٠ دینار یان که‌متر له ٣٠٠٠ دینار شت بکڕن هیچ نرخێکیان بۆ دانه‌شکێت.
فۆرمۆل
ئه‌گه‌ر بێت و پاره‌که پێش له داشکان له خانه‌ی (B6) بنووسرێت، ئه‌وا که‌ڵک له‌م کۆده وه‌رده‌گرین:
=IF(B6>3000;10%;0%)*B6
ڕوونكردنه‌وه
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین کۆده‌که ئاوا ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر خانه‌ی (B6) گه‌وره‌تر بوو له ٣٠٠٠ ئه‌وه با (10%) نرخی بۆ دابشکێت، ئه‌گینا با (0%) واته هیچی بۆ دانه‌شکێ. پاشان سه‌رجه‌می داشکانه‌که که به (%) ده‌رده‌که‌وێت “لێکدان * ضرب”ی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ خانه‌ی (B6) که هه‌موو پاره‌که‌ی تێدا نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌که به پاره‌یی پیشانمان بدات ئه‌گینا هه‌ر (%)ه‌که‌ی ده‌بینین.
له خشته‌ی خواره‌وه نموونه‌ی دوو کڕیارمان هێناوه که یه‌کێکیان ڕێک ٣٠٠٠ دینار شتی کڕیوه، بۆیه هیچ داشکاندنێکی نرخی بۆ نه‌کراوه، به‌ڵام کڕیاری دووه‌م هه‌رچه‌ند ته‌نها (١) دینار شتی زۆرتر له ٣٠٠٠ دینار کڕیوه به‌ڵام (10%) نرخی له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌که بۆ داشکاوه که ده‌کاته (300,1) دینار.
ده‌بینین کڕیاری دووه‌م ته‌نها به کڕینی (1) دینار شتی زیاده (300,1) دینار نرخی بۆ داده‌شكێندرێت واته(300,1) دینار زیاتر له کڕیاری یه‌که‌م قازانجی کردووه.
پوخته
لێره توانیمان به به‌کارهێنانی مه‌رجه‌کۆدی (IF) واته (ئه‌گه‌ر) کۆدێکی مه‌رجی درووست بکه‌ین. له وه‌ها کۆدێکدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر هات و له خانه‌یه‌کی “دیاریکراو”دا نرخێکی “دیاریکراو”مان هه‌بوو ئه‌وه وه‌ها کارێکی “تایبه‌ت”مان بۆ بکه ئه‌گینا هیچ مه‌که.
ئه‌م کۆده بۆ زۆر شتی تر به‌کار ده‌چێت، سنوورگه‌ی ئه‌م “پابه‌ند function”ه به‌ربڵاوه.
سه‌رنجی “خاڵبۆر” (;)ه‌کان بده‌ن که چ ئه‌رکێکی گرنگ جێبه‌جێ ده‌که‌ن.