هه‌ر کۆمپیۆته‌رێک که به ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه بێگومان له شوێنێکه‌وه ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی گرتووه، واته ناونيشان و ئادریسێکی هه‌یه. به‌و ناونیشانه ده‌وترێ IP- adress و ئه‌و ئادریسه‌ش بێگومان ژماره‌یه‌کی هه‌یه که پێی ده‌وترێ (IP-number) ژماره‌ی IP. تێبینی: (IP = Internet Protocol)هه‌ندێ جار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له ئینته‌رنت ياری بکه‌ی ڕه‌نگه داوای (IP-number) ژماره‌ی IP ت لێ بکا. ئاسانترین ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی (IP-number) ژماره‌ی IP ه‌که‌ت چییه، ئه‌م کاره‌ی خواره‌وه ده‌که‌ی: ده‌چيته start پاشان … Run پاشان له‌وێ ده‌نووسی cmd ئه‌و کاته ده‌لاقه‌یه‌ک به ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌کرێته‌وه. ئنجا: له ویندۆزی 95 و 98 وME ده‌نووسی: winipcfg دوای Enter ئه‌و زانيارییه و هه‌ندێ زانياريی ترت ده‌داتێ. له ویندۆزی 2000 و XP ده‌نووسی: ipconfig دوای Enter ئه‌و زانيارییه و هه‌ندێ زانياريی ترت ده‌داتێ. |