javaScript چییه؟

له پێشدا بڵێم که Script وه‌کوو وشه به‌ واته‌ی (ده‌قی ده‌سنووس یان ئه‌و پيته چاپییانه‌یه که شێوه‌ی ده‌سنووس ده‌ده‌ن). جاڤاسکریپت زمانێکی نوێی سکريپته بۆ وێبسایته‌کان. ئه‌و سکريپتانه‌ی که به جاڤاسکريپت JavaScript نووسراون ده‌توانرێن له ناو په‌ڕه‌کانی HTMLدا دانرێن. جاڤاسکريپت بواری زۆرت‌ ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت باشتر بکه‌ی به کۆمه‌ڵێ شتی سه‌رنجڕاکیشه‌وه. 

ده‌توانی به یارمه‌تیی جاڤاسکريپت ئاستی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به‌رز که‌یته‌وه. له‌سه‌ر ئینته‌رنێت کۆمه‌ڵێ سایت ده‌بینی که بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌یان له جاڤاسکریپت که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. بۆ نموونه هه‌ر له‌م سایته‌دا ڕۆژژمێری کوردی دانراوه که ده‌توانی دایگری و له ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆتدا دایبنێی، ئه‌و ڕۆژژمێره به جاڤاسکريپت چێ کراوه.JavaScript و Java 
له زمانی ئینترنێتدا دوو زاراوه به‌کار ده‌برێن که شێوازیان زۆر له یه‌ک ده‌چێ به‌ڵام له ڕاستيدا دوو شتی جياوازن، ئه‌ویش JavaScript و Java یه، که نابێ تێکه‌ڵ بکرێن.جياوازیی JavaScript و Java

هه‌رچه‌ند ئه‌م دوو زاراوه‌یه زۆر ناوه‌کانیان لێک نێزیکن به‌ڵام دوو شتی جياوازن. ئه‌مانه دوو ته‌کنیکی جياوازی به‌رنامه‌داڕشتنی ئینتێرنێتن. Java زمانێکی به‌رنامه‌داڕشتنه. JavaScript زمانێکی سکريپته. جیاوازییه‌که‌یان له‌وه‌دایه که مرۆڤ ده‌توانێ به Java پرۆگرامی ڕاسته‌قینه چێ بکا. JavaScript وا دانراوه که تێگه‌یشتن و به‌کارهێنانی ساکار بێ. نووسه‌ری جاڤاسکریپت پێویست ناکا زۆر خۆی به به‌رنامه‌داڕشتنه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ده‌توانرێ بوترێ JavaScript زياتر پله‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندووی HTML ه تا به واته‌یه‌کی تر زمانێکی تایبه‌تمه‌ند. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *