PunBB بە زمانی کوردی

PunBB تەختێکی گفتوگۆیە لەناو لاپەڕەکانی وێبدا کە بنچینەی لەسەر PHP گرتووە. PunBB ڕووکارێکی سادە و خاڵی لە وێنۆچکەی ھەیە گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ھاوشێوەکانیدا، کە بۆ ھەمان مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ دانراون لو وێبدا. ھەر بۆیە قەبارەی بچووکترە و خێراتریشە، ئەوەش ئامانجی کارکردنی ئەم سیستەمەیە کە دەیانەوێت تەختێک بھێننە کایەوە کە بچووک، خێرا و، کەمترین وێنەی تیا بەکارببرێت.
بەڕێز ئاسۆ نادری ھەستاوە بە وەرگێرانی ئەم سیستەمە و، کردوویەتی بە زمانی کوردی، ئێستا دەتوانیت لە لاپەڕەی PunBB ڕاستەوخۆ زمانی کوردی دابگریت و لە لاپەڕەکەتدا ئەم سیستەمە بە کوردی بخەیتە گەڕ.
دەستخۆشی لە کاک ئاسۆ و ھاوکارانی دەکەین بۆ ئەم کارەیان. شایەنی باسە بەڕێزیان لەسەر لاپەڕەی all٤kurds.net مەکۆیەکی تایبەتییان داناوە بۆ پشتیوانی و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەو کەسانەی کە ئەم سیستەمە بەکار دەبەن.


بۆ داگرتنی پەڕگەی زمانەكە بڕۆ ئێرە:
http://www.punbb.org/downloads.php

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *