بڵاوبوونەوەی ھەواڵی "سیستەمی کارپێکردنی یوبونتو Ubuntu بەزمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی میللییەتی تورکیدا لە ٢١/١١/٢٠٠٦ ـدا، وتووێژی دروست کردووە لە حکومەتی تورکیدا. لەگەڵ ئەوەی کە تورکیا لەھەوڵداندایە بێتە ڕیزی وڵاتانی ئەوروبای ھاوبەش و، چەندین ھەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستە، کەچی ھێشتا پەیوەندی کردن بەزمانی کوردی بۆ کوردە ھاونیشتمانییەکانی بە ڕەوا نابینێت...
PunBB بە زمانی کوردی
PunBB تەختێکی گفتوگۆیە لەناو لاپەڕەکانی وێبدا کە بنچینەی لەسەر PHP گرتووە. PunBB ڕووکارێکی سادە و خاڵی لە وێنۆچکەی ھەیە گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ھاوشێوەکانیدا، کە بۆ ھەمان مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ دانراون لو وێبدا. ھەر بۆیە قەبارەی بچووکترە و خێراتریشە، ئەوەش ئامانجی کارکردنی ئەم سیستەمەیە کە دەیانەوێت تەختێک بھێننە کایەوە...


