پێشەکیکاتێک دەتەوێت فیلمێک بۆ هاوڕێیەکت پێشنیاز بکەیت، بەشێوەیەکی خۆڕسک خەمڵاندنێکی خێرا دەکەیت:بیر دەکەیتەوە کە هاوڕێکەت کێیە؟ تەمەنی چەندە؟ لە کوێ دەژێت و حەزی لە چییە؟لە هەمان کاتدا سەیرێکی ڕەفەی فیلمەکانت دەکەیت: ئەم فیلمە چ جۆرێکە (ژانر)؟ ئەکتەرە سەرەکییەکان کێن؟ لە چ ساڵێکدا دەرچووە؟ بۆ چ تەمەنێک گونجاوە؟بەو شێوەیە بڕیاڕێکت لا...
چاوگی لێکدراو
چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک:فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک:تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.***ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
قەدەغەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
ە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ەوە لە ئوسترالیا، بەشداری و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی ژێر ١٦ قەدەغە کرا. لەوەیە هەواڵەکە زۆر لە کۆمپانیا و دابینکارانی تۆڕەکانی شڵەژاندبێ، یا هەرزەکارانی توڕەکردبێت، کە لە دیدی وەزیر و کاربەدەستانی حکومەتی ئوسترالیا، بڕیاڕێکی سەنگینە و زۆر گرفتی پەروەردە و ژیریی چارە دەکا[١]. من لێرەدا باسی...
کۆڕێکی زانستی: زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا
سەعات ١٠ی تاقی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٩/١ بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز ئاراس نووری سازکرد سەبارەت بە “زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا”. سەرەتا، ئاراس دروشمی بەزانست بەهێز دەبین و دروستبوونی زکورد و لەدایکبوونی زاراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاریی زکوردی باس کرد و وەکو نموونەیەک...
کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی
https://www.youtube.com/watch?v=Crdzka7cyCs لێدوانی ئاراس نوری لە کەناڵی ٨. لە ڕۆژی زمانی دایکی، کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی و یەکخستنی
زمانی کوردی و تەکنۆلۆجیا
گرنگە کە ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی بەبێ هەڵە لەنووسراوەکانماندا ڕەنگ بدەنەوە، بەتایبەتی لە وێبدا. چونکە هەموو بڵاوکراوەیەک، کورت یان درێژ، دەبنە سەرچاوەی خاو بۆ ژیریی دەستکرد و هەڵێنجاندنی دەق و داڕشتنی نوێ. لەم کورتە ڤیدیۆیەدا ئەوەم ڕوونکردووەتەوە. https://www.youtube.com/watch?v=LYWrvmlg8iI
وشەنامەکانی زمانی کوردی
١. فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، وەشانی دووەم، ئینگلیزی ـ کوردی، پیدیئێف، زانستپەروەرانی کورد ٢. پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر، ئینگلیزی ـ کوردی، پیدیئێف، ئاراس نووری، بەشی یەک٣. ئەتڵەسی توێکاریی لەشی مرۆڤ، کوردی ـ کرمانجی ـ ئینگلیزی، پیدیئێف، موستەعین لەیلانی٤. فەرهەنگی قانوونی، عەرەبی ـ کوردی ـ فەرەنسی ـ ئینگلیزی، پیدیئێف، دکتۆر نووری تاڵەبانی ٥. فەرهەنگی پزیشکی ئینگلیزی ـ عەرەبی...
بەرنامۆچکەی فەرهەنگی دیاکۆ، زانستپەروەرانی کورد
پێشەکی لە پێناو کۆکردنەوە و گەیاندنی وشە کوردییەکان بە شێوەیەکی خێرا، بەرنامۆچکەیەک ئامادە کراوە بە ناوی فەرهەنگی دیاکۆ. لە ساڵانی ڕابردوودا وشەکانی ئەم فەرهەنگە لە بڵاوکراوە و فەرهەنگ و ئینتەرنێت کۆکراونەتەوە، بەشێکی لەسەر ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد دانراون. سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە وشەیەکیش بێ هاوکار بوون. فەرهەنگەکە...
تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی
لەم جیهانەدا سیستەمی جۆربەجۆر و زۆر هەبوون و هەن کە لەوانەدا پێویست بە نووسین دەکرێت. سیستەمەکان هەمیشە چونیەک نین و پێکەوە جیاوازییان هەیە. وەک دەزانن لە کۆمپیوتەردا بۆ نووسینی هەر هێما و پیت و نیشانەیەک کە بە زمانی ئایتی پێیان دەوترێت نووسەکان characters، کەڵک لە کۆد وەردەگیرێت. کێشەکە ئەوە بوو...
یانزدە ساڵ کوردئایتی گرووپ: پەیڤینێک لەگەڵ حامید دروودی
سەرەتا بە بۆنەی یانزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرووپەوە (کە ڕێکەوتی ٢١/١ دەکات)، پیرۆزبایی لە ھەموو ئەندامان و میوانانی وێبگەکە دەکەم، ھیوادارم ئەم دەستە و زانسخوازانە ھەردەم بەردەوام بن. جێی شانازییە ١١ ساڵ بێ وەستان، ڕاژەی زمانی کوردی لە گۆشەیەکی گرنگی دنیای ئەمڕۆدا، لەسەر دەستی چەند کوردێکی زانستخواز و خۆنەویست،...










