سەعات ١٠ی تاقی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٩/١ بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز ئاراس نووری سازکرد سەبارەت بە “زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا”. سەرەتا، ئاراس دروشمی بەزانست بەهێز دەبین و دروستبوونی زکورد و لەدایکبوونی زاراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاریی زکوردی باس کرد و وەکو نموونەیەک...
مۆدێلێکی نوێی گووگل بۆ وەڵامدانەوەی پرسی پزیشکی
بەشی توێژینەوەی ژیریی دەستکرد لە گووگڵ مودێلی زانستی نوێی بۆ پرسیاری پزیشکی بڵاوکردەوە. ئەم مودێلە بە ناوی Med-PaLM، ئەم مودێلە پرسیاری پزیشکی بە شێوەیەکی زانستی وەڵام ئەداتەوە و یارمەتیدەرە لە ڕوونکردنەوەی شیتەڵکاریی پزیشکی. زۆر لە پزیشکەکان سڵ لە بەکارهێنانی دەکەنەوە و ئامۆژگاریی ئەدەن کە بە ئاگاوە لە وەڵامەکان بڕوانن. (سەرچاوە: the-decoder.com)
وەتسئەپ: ژیریی دەستکرد پوختەی پەیامەکانت بۆ ئامادە دەکات
زۆربەمان لە چەندین گروپ و کۆڕی خێزانی و کاردا بەشدارین، ڕۆژێک بوارت نەبێ دەبینیت دەیان پەیامت بۆ هاتووە و نەتخوێندووەتەوە. وەتسئەپ ئەیەوێت لە ڕێی ژیریی دەستکردەوە هاوکاریت بکات و پوختەیەکت لەو پەیامانەی کە هاتوون بۆ بهۆنێتەوە. ئەمەش لەڕێگەی دانانی پەیامەکان لەسەر ڕاژەکارەکانی خۆت و بەکارهێنانی خۆکاریی ژیریی دەستکرد لە پوختەکردن...