بڵاوبوونەوەی ھەواڵی "سیستەمی کارپێکردنی یوبونتو Ubuntu بەزمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی میللییەتی تورکیدا لە ٢١/١١/٢٠٠٦ ـدا، وتووێژی دروست کردووە لە حکومەتی تورکیدا. لەگەڵ ئەوەی کە تورکیا لەھەوڵداندایە بێتە ڕیزی وڵاتانی ئەوروبای ھاوبەش و، چەندین ھەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستە، کەچی ھێشتا پەیوەندی کردن بەزمانی کوردی بۆ کوردە ھاونیشتمانییەکانی بە ڕەوا نابینێت...
مینۆپاد
مینۆپاد بەرنامەیەکی نوێیە ھەڵدەستێت بە وەرگێڕانی جۆرەپیتی عەلی بۆ یونی‌کۆد، بەشێوەی دەرھێڵ.ھاوکات دەتوانێت سەرھێڵ ھەر ماڵپەڕێکی داڕێژراو بە جۆرەپیتی عەلی ڕاستەوخۆ وەگێڕێتەو بۆ یونی‌کۆد.ئەم بەرنامەیە لە داڕشتنی بەڕێز ئەمینۆ یە و، بەشێکە لە پرۆژە و چالاکییەکانی زانستپەروەرانی کورد. وەشانی یەکەمی پرۆگرامی مینۆپاد لێرە دەتوانیت دایبگریت: مینۆپاد .ھەر پێشنیار و ھەڵەیەک...
PunBB بە زمانی کوردی
PunBB تەختێکی گفتوگۆیە لەناو لاپەڕەکانی وێبدا کە بنچینەی لەسەر PHP گرتووە. PunBB ڕووکارێکی سادە و خاڵی لە وێنۆچکەی ھەیە گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ھاوشێوەکانیدا، کە بۆ ھەمان مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ دانراون لو وێبدا. ھەر بۆیە قەبارەی بچووکترە و خێراتریشە، ئەوەش ئامانجی کارکردنی ئەم سیستەمەیە کە دەیانەوێت تەختێک بھێننە کایەوە...
سکایپ بەکوردی کراو skype – داگرتن و بەکارهێنان
سكایپ Skype beta سكایپ پرۆگرامێكی بێتای نوێیه بۆ ده‌مه‌ته‌قێ (چات)، ئازاد و بێبه‌رامبه‌ره وه‌ك مه‌سنجه‌ر. له وه‌شانه‌كانیدا ڕێگایانداوه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه پرۆگرامه‌كه وه‌رگێڕێت بۆ زمانه‌كه‌ی خۆی تا وه‌شانی ته‌واو ده‌رئه‌چێت. له‌گه‌ڵ كاك عه‌لی ئه‌ندامی زانستپه‌روه‌ران پرۆگرامه‌كه‌مان تاقیكردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌موو كورتی تێدابوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێشتا بێتایه و نوێیه،...