سه‌ره‌تایه‌ك سه‌باره‌ت به “Telnet;”.;
“Telnet” یه‌كێكه له پرۆتۆكۆله‌كانی ڕایه‌ڵه، ئامانجی به‌كارهێنانی “Telnet” توانای فرماندانه
به ئامێرێكی تر، جا ڕه‌نگ بێ ئه‌و ئامێره كۆمپیوته‌ر، سویچ یان هه‌ر ئامێرێكی دی بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێكی دی له ڕێگه‌ی ڕایه‌ڵه‌وه چه‌ند فرمانێك
جێبه‌جێ بكرێت، پرۆتۆكۆلێكی وه‌ك “Telnet” پێویسته. ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر
چه‌ند “route”، كۆمپیوته‌ر یان سویچێك به پرۆتۆكۆلی”Telnet” چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت.
“Telnet” هه‌رچه‌نده خۆشی پرۆتۆكۆله و له هه‌مان كاتیش‌دا پرۆگرامێكه، پرۆتۆكۆلی “TCP”
به‌كار ده‌هێنێت.
“Telnet;” كێشه‌ی گه‌وره‌ی پاراستنی هه‌یه.
وه‌ك لای هه‌مووان ورده ورده ئاشكرا ده‌بێت، پێش به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره ڕاژه‌یه‌ك، پرۆگرامێك
یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی گواستنه‌وه، گرنگه بایه‌خ به لایه‌نی خۆپاراستن یان ئاسایش بدرێت.
دراوه‌یه‌ك یان ته‌نانه‌ت ده‌قێك كه بگوازرێته‌وه له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر
هه‌ندێك جار پێویست ئه‌كات به چه‌ند “route” ێكدا بڕاوت.
هه‌ر كه‌س له‌و نێوانه‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ڵه‌یه پاكه‌ته‌كانی تۆڕ سه‌رنج بدات،
ده‌توانێ به ئاسانی ئه‌و ده‌قه بخوێنێته‌وه كه له یه‌كێك له‌و كۆمپیوته‌رانه‌وه بۆ ئه‌وی تر نێردراوه.
بۆیه مایه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌می به‌نهێنیكردنی ئه‌و جۆره ڕاگواستنه بخورێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
كه ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونیان پێویسته.
به كورتی، (گه‌ر بویسترێت) كه‌سێك ده‌توانێت ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی كه‌سێكی تر له تۆڕدا ببینێت،
كه “Telnet” له‌گه‌ڵ ڕاژه‌كارێك ده‌كات.
ئه‌م كێشه سه‌ره‌كییه وای له به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕاژه‌كاره‌كان كردووه كه زۆرتر ڕاژه‌ی یان پرۆتۆكۆلی
وه‌ك “ssh” به‌كار بێنن.
پۆرت تاقیكردنه‌وه به “Telnet;”
یه‌كێك له به‌كارهێنانه گرنگه‌كانی “Telnet” تا ئه‌مڕۆش، تاقیكردنه‌وه‌ی پۆرته.
هه‌موو ڕاژه‌كارێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، پێویسته ئه‌و ڕاژه‌یه له‌سه‌ر
پۆرتێك دابنێت (گه‌ر بیه‌وێت ڕاژه‌كاره‌كه بۆ ڕایه‌ڵه‌ش بێت).
هه‌ندێك جار زۆر له‌و ڕاژانه كێشه و مشتومڕیان تێ ده‌كه‌وێت، به‌ڕێوبه‌ر لای ئاسان نابێت
به گورجی بزانێ چی هۆی كارنه‌كردنی ڕاژه‌كه‌یه.
بۆ نموونه كاتێك خه‌ریكی دانانی ڕاژه‌كارێكی وه‌ك “webserver” ده‌بێت، ئه‌و كات گه‌ر
ڕاژه‌كاری وێب كاری خۆی به ته‌واوی نه‌كات، پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تاقی بكرێنه‌وه:-
ئایا به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كه داگیرساوه بۆ نموونه “websphere ” یان “apache”؟
ئایا له‌سه‌ر “IP”ی ده‌ره‌كی دانراوه؟
ئایا له‌سه‌ر پۆرتی ویستراو (ئه‌و پۆرته‌ی كه به‌ڕێوبه‌ر مه‌به‌ستێتی) ڕاژه‌كه كه‌وتۆته كار؟
هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا گرنگیی خاڵی سێیه‌م مه‌به‌ست بوو، واته به هۆی “Telnet”ه‌وه ده‌توانین
به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی خاڵی سێیه‌م بده‌ینه‌وه.
بۆ نموونه كاتێك “Telnet” له‌گه‌ڵ پۆرتی ٨٠ی “zkurd.org” ده‌كرێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاوا ده‌بێت:
ali@oracle23:~> telnet zkurd.org 80
Trying 217.160.205.56…
Connected to zkurd.org.
Escape character is ‘^]’.
پرۆتۆكۆل و پۆرتی “Telnet;”
“Telnet” وه‌ك ڕاژه‌كارێك له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر پۆرتی ٢٣ ڕاژه‌ی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ست و
پرۆتۆكۆلی “TCP” به كار دێنێت. له ڕاستیدا “Telnet” وه‌ك ڕاژه‌كار مه‌رج نییه له‌سه‌ر پۆرتی
٢٣ كاربكات، به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌توانێت پۆرتێك به‌پێی پێویستیی خۆی دابنێت، به‌ڵام “Telnet” وه‌ك ڕاژه‌خواز
گه‌ر هیچ ڕاگه‌یێنێكی نه‌ده‌یتێ، ئه‌وا بۆ خۆی وه‌ك بنه‌ڕه‌ت پۆرتی ٢٣ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت
بۆ نموونه به‌م شێوه‌یه پۆرتی ویستراوی پێ بدرێت.
telnet shadow-lands.com 4000
لێره‌دا پۆرتی ٤٠٠٠ بۆیه دراوه پێی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌خوازه‌كه نه‌چێت ٢٣ به‌كار به‌رێت و جێی گرنگییه
لێره‌دا بزانرێت كه ڕاژه‌كاره‌كه له‌سه‌ر پۆرتی ٤٠٠٠ “Telnet”ی داگیرساندووه.
به‌شی ڕاژه‌خواز
چۆنێتیی په‌یوه‌ندیكردن به ڕاژه‌كارێكه‌وه.
به گشتی ئه‌گه‌ر ویندۆز بێت یان یونیكس به‌م جۆره په‌یوه‌ندی به ڕاژه‌كارێكه‌وه ده‌كرێت له ڕێی “Telnet”ه‌وه:
telnet server-name port
دیاره ده‌توانرێت چه‌ند ڕاگه‌یێنی تریشی له‌گه‌ڵدا بنووسرێت، بۆ زانیاریی زۆرتر، له ویندۆزه‌وه
ئه‌م فرمانه یارمه‌تیمان ده‌خاته به‌ر ده‌ست:
telnet /?
له یونیكسیشه‌وه ئه‌م فرمانه:
man telnet
بۆ تێگه‌یشتنێكی قووڵتر له چۆنێتیی هێنان و بردنی دراوه‌كان له نێوان ڕاژه‌خواز و ڕاژه‌كاره‌وه ئه‌م فرمانه
سوودمه‌نده، بۆ ویندۆز و یونیكس هه‌مان فرمانن ئه‌ویش ته‌نها به نووسینی “Telnet”، پاشان په‌نجه‌نان به كلیلی
“enter” ، وا له خواره‌وه ئه‌نجامی ئه‌و فرمانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له لایه‌ن یونیكس و ویندۆزیشه‌وه به جیاجیا ده‌خرێته
پێش چاو.
ویندۆز:
telnet
Welcome to Microsoft Telnet Client
Escape Character is ‘CTRL++’
Microsoft Telnet>?
Commands may be abbreviated. Supported commands are:
c – close close current connection
d – display display operating parameters
o – open hostname [port] connect to hostname (default port 23).
q – quit exit telnet
set – set set options (type ‘set ?’ for a list)
sen – send send strings to server
st – status print status information
u – unset unset options (type ‘unset ?’ for a list)
?/h – help print help information
Microsoft Telnet>
بۆ یونیكس:
telnet
telnet>?
Commands may be abbreviated. Commands are:
close close current connection
logout forcibly logout remote user and close the connection
display display operating parameters
mode try to enter line or character mode (‘mode ?’ for more)
open connect to a site
quit exit telnet
send transmit special characters (‘send ?’ for more)
set set operating parameters (‘set ?’ for more)
unset unset operating parameters (‘unset ?’ for more)
status print status information
toggle toggle operating parameters (‘toggle ?’ for more)
slc change state of special charaters (‘slc ?’ for more)
z suspend telnet
! invoke a subshell
environ change environment variables (‘environ ?’ for more)
? print help information
به‌شی ڕاژه‌كار
به دڵنیاییه‌وه زۆر له به‌ڕێوبه‌رانی سیسته‌م زۆر پرۆگرام یان ڕاژه‌ی تریان له “Telnet” لا باشتره،
ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ناردنی ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون له ڕاژه‌خوازه‌وه بۆ ڕاژه‌كار به‌شێوه‌ی
ده‌قێكی ئاشكرایه و بۆیه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه ئه‌مڕۆ به یه‌كێك له په‌یوه‌ندییه لاوازه‌كانی ڕایه‌ڵه داده‌نرێن.
له یونیكسدا به گشتی “Telnet” له‌گه‌ڵ inetd یان xinetd دا، دا ده‌گیرسێت بۆیه له‌م ڕوونكردنه‌وه بچووكه‌دا
هه‌ردووكیان به كورتی پیشان ئه‌درێن.
له inetd دا:
telnet stream tcp nowait root /usr/sbin/tcpd in.telnetd
پاشان inetd پێویسته سه‌ر له نوێ دابگیرسێته‌وه.
له xinetd دا:
service telnet
{
socket_type = stream
protocol = tcp
wait = no
user = root
server = /usr/sbin/in.telnetd
disable = no
log_on_failure += RECORD
log_type = SYSLOG auth warn
}
پاشان xinetd پێویسته سه‌ر له نوێ دابگیرسێته‌وه.
له ویندۆزدا:
start->run->services.msc
پاشان ok و له په‌نجه‌ره‌كه‌دا ده‌بێ “Telnet” بدۆزرێته‌وه و بخرێته كار، وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا
پیشان دراوه.
یان له ڕێگای ئه‌م فرمانه‌وه كه له په‌نجه‌ره‌یه‌كی “dos”دا ده‌نووسرێت:
net start “Telnet”
هه‌ڵبه‌ته گه‌ر ئه‌و ڕاژه‌یه له‌كار خرابێت “disable”، ئه‌وا ده‌بێت په‌نا بۆ ڕێگه‌ی پێشتر ببرێت
بۆیه ڕێگه‌ی یه‌كه‌م پێشه‌نگیی زۆرتره له‌مه‌یان، هه‌ر وه‌ك له‌مه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه:
C:>net start “Telnet”
System error 1058 has occurred.
The service cannot be started, either because it is disabled or because it
has no enabled devices associated with it.
C:>
سه‌رچاوه
http://www.ietf.org/rfc/rfc854.txt
http://www.ietf.org/rfc/rfc855.txt