ئه‌وڕۆكه له ئینته‌رنتدا جێبه‌جێكردن و ئاڵوگۆڕكردنی داتا و زانیاری له‌سه‌ر بنه‌مای Hyper Text Markup Language (HTML) و تێكسته‌فایله. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه HTML ناوه‌ڕۆكه‌کان باس لێ ناكا و هه‌روه‌ها تێكسته‌فایله‌كانیش پێكهاته (structure) ه‌كان پێناسه ناكه‌ن و توانای جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێ شتی تریشیان نییه. هه‌رچه‌ند نابێ له بیرمان بچێ كه HTML بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ سازكردنی سایت و ماڵپه‌ڕ و شتی له‌و بابه‌ته. به‌ڵام ئێستاكه زمانێكی نوێ به‌دی هاتووه به ناوی eXtensible Markup language كه كورته‌كه‌ی ده‌بێته XML كه ده‌توانین بڵێین شۆڕشێكه له جیهانی ئینته‌رنتدا. XML ده‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ بازرگانی له نێتدا، هزرێكی نوێیه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دۆكۆمێنته‌كاندا، جۆرێكه بۆ پێوه‌ندییه‌كانی داتابه‌یسه‌کان، شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر وێبدا، ڕ‌ایه‌ڵه‌ناوه‌كیintranet و ڕایه‌ڵه‌ده‌ره‌كیextranet و به گشتی ئاڵوگۆڕكردنی داتا و زانیارییه. XML زمانێكی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ جێبه‌جێكارییه‌كانی وێبی به‌ره‌ی داهاتوو. زمانێكه كه ته‌واوكه‌ری HTML ه، ئه‌و ئه‌گه‌ره پێك دێنێ كه كاربرده وێبییه ئاڵۆزه‌كان بخوڵقێنرێن وه‌كوو ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی داتابه‌یسه‌كان له قه‌باره‌یه‌کی مه‌زندا، جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كان به شێوه‌یه‌کی زیره‌كانه، مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌له‌كترۆنی و پێكهێنانی كه‌ناڵی نوێ بۆ خزمه‌تگوزاری. بنكه‌یه‌ك پێك دێنێ له داواكارییه (applikation) ستراتێژییه‌کان وه‌کووOffice 2000 ، SAP R3 و Oracle 8. جێی HTML له ئینته‌رنتدا ده‌گرێته‌وه. به XML مرۆڤ ده‌توانێ HTML ی خۆی ساز بكا كه به گوێره‌ی داخوازییه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت بكا. هه‌ر له ئێسته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می XML سه‌ری هه‌ڵداوه. كۆمه‌ڵێ كۆمپانیای IT وه‌ک Microsoft، Netscape، Oracle و Sun كراوه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌گه‌ره نوێیانه‌وه كه XML ده‌توانێ ئاراسته‌ی بكا. له‌وه ده‌چێ هه‌موویان یه‌كقسه بن كه XML شۆڕشێكی نوێیه و جیهان قوتار ده‌كا.ئه‌و ڕێكخراوه مه‌زنه‌ی كه له پشتی داخوازیكارییه‌كانی XML ه پێی ده‌وترێ World Wide Web Consortium و کورتكراوه‌كه‌ی ده‌بێته (W3C) كه نزیكه‌ی 250 ڕێكخراوه‌ی ئه‌ندامی هه‌یه. |