پێشه‌كی نزیكه‌ی (٤٢٪)ی چوار پارچه‌كه‌ی كورد، له باكووردا ده‌ژین و ئه‌لفوبێی لاتینی به‌كار ده‌به‌ن. سێ پارچه‌كه‌ی تر، ڕۆژهه‌ڵات (٣٨٪)، باشوور (١٨٪) و ڕۆژاوا (٢٪) كه سه‌رجه‌م (٥٨٪) پێك دێنن، به گشتی، ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی به‌كار ده‌به‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كورده‌كانی ڕووسیا كه ئه‌لفوبێی سریلكی به‌كار ده‌به‌ن. كزبوونی زمانی كوردی ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین جیاوازیی زمانی كوردی له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی تردا ئه‌وه بێ كه ئه‌م زمانه به چه‌ند ئه‌لفوبێیه‌كی جیاواز ده‌نووسرێ، كه گرنگترینه‌كانیان عه‌ره‌بی و لاتینین. ئه‌مه ڕه‌نگه له لایه‌كه‌وه خاڵێكی ئه‌رێیی (positive) بێ و توانای زمانی كوردی پیشان بدات كه ده‌توانێ به چه‌ند ئه‌لفوبێیه‌كی جیاواز خۆی بنوێنێ. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه زمانه‌كه‌ی شه‌ق شه‌ق كردووه و خوێنه‌ر و نووسه‌ری پارچه پارچه كردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌كیش بێئاگایه له نووسراوه‌ی پارچه‌كانی تر. به‌و جۆره زه‌برێكی گه‌وره له زمانی كوردی كه‌وتووه و ناهێڵێ زاراوه‌كان لێك نزیك بنه‌وه و پارچه‌كان لێك دوور ده‌كاته‌وه و به‌و شێوه‌یه زمانی كوردی كز ده‌بێت. هه‌وڵێكی زۆر زۆر كه‌م دراوه بۆ یه‌ككردنی ئهلفوبێیهكان، هه‌رچه‌ند ڕێگایه‌كی دوورودرێژ و پڕهه‌وراز و نشێوه. ئه‌و ڕۆژه كه هه‌موو كورد یه‌ك ئه‌لفوبێی هه‌بێ، ڕۆژێكی دووره و نزیك نییه. به‌ڵام تا ئه‌و كاته، ڕه‌نگه هه‌بوونی پرۆگرامێ كه بتوانێ نووسینی ئهلفوبێیهكان بۆ یه‌كتری بگۆڕێ، بیرێكی خراپ نه‌بێت. دانانی بگۆڕێ زانستپه‌روه‌رانی كورد، پرۆژه‌ی دروستكردنی "بگۆڕ"ێكی به كاك (ئه‌مینۆ) ـ ئه‌ندامی گرووپه‌كه ـ ڕاسپارد. هه‌وڵ و شه‌ونخوونیی زۆری، بووه هۆی دروستبوونی بگۆڕێ كه ده‌یتوانی نووسین به ئه‌لفوبێی لاتینی بگۆڕێ بۆ سۆرانی: (ئێره كرته بكه.) دواتر پێچه‌وانه‌كه‌شی ساز كرد كه ده‌یتوانی نووسین به ئه‌لفوبێی سۆرانی بگۆڕێ بۆ لاتینی. ئێستاكه هه‌ردوو ئه‌و دوو بگۆڕه پێكه‌وه له توێی یه‌ك پرۆگرامدا، به خۆڕایی، ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئاپۆره‌ی كورد. ئه‌م پرۆگرامه به شێوه‌ی ده‌رهێڵ كار ده‌كات، واته پێویست ناكات بۆ به‌كارهێنانی به ئینته‌رنێته‌وه گرێ‌دراو بیت. سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌م پرۆگرامه ته‌نها ده‌ق ده‌گۆڕێ، نه‌ك زاراوه. ئه‌مه یه‌كه‌م وه‌شانی ئه‌م بگۆڕهیه و بێگومان بێ كه‌موكووڕی نییه و له وه‌شانه‌كانی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌درێت كه‌موكووڕییه‌كانی كه‌م كرێته‌وه. داگرتن و به‌كارهێنان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌و بگۆڕه بخه‌یته كار، ده‌بێ له پێشدا پرۆگرامی Microsoft .NET Framework داگری و دایمه‌زرێنی. پاشان بگۆڕه (سۆرانی ـ لاتینی، لاتینی ـ سۆرانی)یه‌كه لێره داگره و دایمه‌زرێنه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كان: ناوی پرۆگرامه‌كه: بگۆڕی سۆرانی ـ لاتینی، لاتینی ـ سۆرانی. خاوه‌نی پرۆگرامه‌كه: زانستپه‌روه‌رانی كورد. دانه‌ری پرۆگرامه‌كه: (ئه‌مینۆ). ڕاوێژكارانی دانه‌ر: ئه‌میر، دیاكۆ، عه‌لی. پرۆگرامی پێویست پێش داگرتن: Microsoft .NET Framework شوێنی داگرتن: زانستپه‌روه‌رانی كورد .