بەشی سەربەخۆ بۆ کوردیی ناوەڕاست – سۆرانی لە ویکیپێدیا

زمانی کوردی لە زانیاریینامەی ویکیپێدیادا Wikipedia بە شێوازی کرمانجی سەروو و پیتی لاتینی دەستی پێکرد، بگرە تاکوو ئەمڕۆش بەشی بەڕێوەبردنەکەی ھەندێکی تەواو وەرنەگێڕدراوەتە سەر سۆرانی و پیتی عەرەبی.
پێش ماوەیەک بەڕێز ئاسۆ مەحمودی سەرپەرشتکاریی بەشی سۆرانی پێشنیاری کرد کە بەشێکی جیا بۆ سۆرانی دابنرێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو شێوەدیالێکتە جیاوازیی ھەیە کە کارەکان ئاڵۆزتر دەکەن بۆ سەردانکەرانی زانیاریینامەکە. خەڵکانێکی زۆر پشتیوانی ئەم کارەیان کرد و توانرا ڕەزەمانەدی ویکیمێدیا وەربگیرێت بۆ جیاکردنەوەی سۆرانی.
لیرەوە دەستخۆشی لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە وەکوو سەربازی ون چالاکانە کار لەم پرۆژە گرنگەدا دەکەن و، ھیوادەخوازم کە ئەم کارە گەرموگوڕییەک بداتە ئارەزوومەندان و نووسەرانی بوارەجیاجیاکان کە بتوانن دەست ڕەنگینی خۆیان لەوێدا بنوێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *