پێشه‌كی
كاتێ ده‌وترێ زمانی كوردی یه‌كێك له دوو زمانه ڕه‌سمییه‌كانی عێراقه، به‌و واتایه‌یه كه ده‌بێ بتوانرێ وه‌كوو زمانی عه‌ره‌بی هه‌موو شتێكی پێ بنووسرێته‌وه.
زمانی عه‌ره‌بی پتر له ١٤٠٠ ساڵه خزمه‌تی ده‌كرێ. ئه‌كادیمیای زمانه‌وانی و كۆڕ و كۆمه‌ڵی بۆ دانراوه، پسپۆڕ و شاره‌زای بێئه‌ژمار چاویان لێیه. هه‌موو جۆره بابه‌تێكی پێ نووسراوه‌ته‌وه، هه‌ر له فۆلكلۆر و هۆنراوه و ڕۆمان و په‌ڕاوی پیرۆز و ئایینه‌وه بگره هه‌تا مێژوو، جوگرافیا، ئه‌ستێره‌وانی، ده‌ریاوانی، زه‌ویزانی، ده‌روونزانی، گیانه‌وه‌رزانی، زینده‌وه‌رزانی، پزیشكه‌وانی، فه‌لسه‌فه، بیركاری، فیزیا، كیمیا و ده‌یان لقی جۆربه‌جۆری تری زانستی.
زمانی كوردیش زمانێكی بریندار و تاسێنراوه. هه‌ر له كۆنه‌وه قه‌ده‌غه و پێشێلكراو بووه. به‌ڵام له‌به‌ر چڕی و ده‌وڵه‌مه‌ندی، هێشتا هه‌ر ماوه. له‌به‌ر هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی و داموده‌زگای ده‌گمه‌نی وه‌ك كۆڕی زانیاریی كورد بووژاوه‌ته‌وه.
ئێستا باری ڕامیاریی كورد گه‌یشتۆ‌ته ئاستێ كه بڕیاره زمانی كوردی به هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی دانرێ و به‌و ڕاده‌یه ڕێگه‌ی پێ بدرێ. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پێشبڕكێیه‌دا دوا نه‌كه‌وین پێویسته دڵسۆزانه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بایه‌خێكی ئێجگار زۆر به‌و ئه‌ركه بده‌ن. ده‌بێ زمانه‌وانان و زمانزانان و زانسته‌وانان و زانستكاران له ده‌وری یه‌ك كۆ كرێنه‌وه. ده‌بێ ئه‌كادیمیای زمانه‌وانی و كۆڕی زانیاری دانرێ. ده‌بێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌كنیك و زانست و ئینته‌رنێت و هه‌بوونی سایت و ماڵپه‌ڕ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و شاره‌زایانی تر چ له پارچه‌كانی تری كوردستان و چ له هه‌نده‌ران پێوه‌ندی بگیردرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانست به خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا، دانان و ڕۆنانی وشه و زاراوه‌ی نوێ ته‌وزیم و پێویسته. زمانێك نه‌توانێ له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌مدا خۆی بگونجێنێ قه‌تیس و سنووردار ده‌مێنێته‌وه و له ئاكامدا ده‌مرێ، زمانیش كه مرد نه‌ته‌وه ده‌مرێ.
زمانی كوردی زمانێكه توانای گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌یه و ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی گه‌لێ له زانسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت. پێشتریش ڕووبه‌ڕووی لافاوی فه‌رهه‌نگیی ده‌ره‌كی بووه و توانای خۆی سه‌لماندووه. بۆ نموونه به هاتنی ئایینی ئیسلام نوێژ (صلاة)، ده‌ستنوێژ (وضوء)، ڕۆژوو (صوم) و هتد كه‌وتنه ئاراوه. له قوتابخانه‌كاندا سه‌دان وشه و زاراوه‌ی نوێ له‌دایك بوون. به هاتنی ئای‌تی ده‌یان زاراوه‌ی نوێ ئافرێندران كه به‌باشی له‌گه‌ڵ سرشت و خووی زمانی كوردیدا دێنه‌وه.
به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تای ڕێگایه‌كی پڕ له هه‌ورازونشێوداین.
دیاره دانان و ڕۆنانی زاراوه‌ی نوێ به گوێره‌ی یاسا و ڕێسای تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌كرێ و زانستێكی تایبه‌تمه‌نده و له جیهاندا بایه‌خی زۆری پێ ده‌درێ و پێی ده‌وترێ زاراوه‌سازی یان زاراوه‌زانی(المصطلحیة، علم المصطلح ـ اصطلاح شناسی ـ terminology).
لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین باسی ڕێبازه‌كان (ََأسالیب)ی زاراوه‌سازیی كوردی بكه‌ین.
درێژه‌ی هه‌یه
————
هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: