ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا
ڕێبازه‌كانی ڕۆنانی زاراوه‌ی زانستیی كوردی
بۆ ئه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌كی نوێی زانستی دروست بكرێ ده‌توانرێ كه‌ڵك له‌م ڕێبازانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیرێ:
- ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز).
- ڕێبازی وه‌رگرتن یان كورداندن (الاستعارة).
- ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة).
- ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یه‌كه‌مییه‌كان.
- ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
- ڕێبازی لێكدان (التركیب).
- ڕێبازی پێوانه (القیاس).
ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز metaphor):
له‌م ڕێبازه‌دا وشه‌یه‌كی كۆنی زمانه‌كه ده‌هێنرێت و بۆ مه‌به‌ستێكی نوێتر كه له‌گه‌ڵ ئه‌و واتایه‌دا نزیكایه‌تیی هه‌بێت، به‌كار ده‌برێت. بۆ وێنه له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌و حوشتره‌ی كه پێشی كاروان ده‌كه‌وت یان به كاروانی وشتر ده‌وترا (قاطرة یان قطار). زاناكانی عه‌ره‌ب هاتن و ئه‌م وشه‌یه‌یان به‌رانبه‌ر بهtrain دانا.
له زمانی كوردیشدا ئه‌م ڕێبازه زۆر به‌كار هێنراوه و بێگومان ده‌كرێ له داهاتووشدا بۆ دانانی زاراوه‌ی نوێی زانستی كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ.
نموونه:
له زمانی ئینگلیزی‌دا به (كۆمه‌ڵه‌ی خانه له‌یه‌كچووه‌كانی له‌ش له تایبه‌تمه‌ندی و شێوه‌دا) ده‌وترێ Tissueو له زمانی عه‌ره‌بی نسج و به فارسیش پێی ده‌وترێ بافت. زمانه‌وانانی كورد هاتن به‌رانبه‌ر به‌و زاراوه‌یه وشه‌ی (شانه)یان هه‌ڵبژارد، چونكوو شێوه‌كه‌ی له شانه‌ی هه‌نگوین ده‌چێ. هه‌ر له‌و زاراوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێ زاراوه‌ی نوێتر توانرا دابنرێ، وه‌كوو: (شانه‌زانی Histology)، (ڕووكهشهشانه Epithelial Tissues) و هتد.
زانستپه‌روه‌رانی كورد به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م ڕێبازه، له بواری (IT)دا به‌رانبه‌ر به وشه‌ی Forum زاراوه‌ی (مه‌كۆ)ی هه‌ڵبژارد.
وشه‌ی Forum له (ڕۆم)ی كه‌ونارادا به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك وتراوه كه له‌وێ كۆ ده‌بوونه‌وه و بڕیاریان له‌سه‌ر شتێ ده‌دا. له زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا هێشتا ئه‌و وشه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار ده‌برێت. شاره‌زایان هاتن و هه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌یان بۆ بواری (IT) به‌كار هێنا. له زمانی (IT)دا Forum به به‌شێك له سایتێ ده‌وترێ كه له‌وێدا له‌سه‌ر شتێكی تایبه‌تمه‌ند و دیاریكراو باس و وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌كرێ یان پرسیار و وه‌ڵام پێشكه‌ش ده‌كرێ. واته هه‌ركه‌سێ به ناوێكی تایبه‌تییه‌وه له‌وێ كۆ ده‌بێته‌وه یان باشتر بڵێم هه‌موو ناوه‌كان له‌وێ كۆ ده‌بنه‌وه بۆ وتووێژ.
له زمانی كوردیشدا وشه‌ی مه‌كۆ به شوێنی كۆبوونه‌وه وتراوه. بۆ نموونه به په‌ناگا و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی دزان وتراوه مه‌كۆ. هه‌ر وه‌ها به شوێنی كۆبوونه‌وه و ئاپۆره‌ی خه‌ڵك وتراوه مه‌كۆ.
چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا:
- گوڕ (زخم ـ moment).
- تاو (تسارع = تعجیل ـ acceleration).
- په‌یتی (تركیز ـ concentration).
- تۆڕینه (شبكیة ـ retina).
درێژه‌ی هه‌یه
————
هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: