ڕێبازی وه‌رگێڕان
ڕێبازه‌كانی ڕۆنانی زاراوه‌ی زانستیی كوردی
- ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز).
- ڕێبازی وه‌رگرتن یان كورداندن (الاستعارة).
- ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة).
- ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یه‌كه‌مییه‌كان.
- ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
- ڕێبازی لێكدان (التركیب).
- ڕێبازی پێوانه (القیاس).
ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة):
وه‌ك له ناوه‌كه‌یدا دیاره، له‌م ڕێبازه‌دا زاراوه‌كان وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی كوردی.
- جاری وا هه‌یه وه‌رگێڕانه‌كه وشه‌به‌وشه واته ده‌قاوده‌ق ده‌كرێ وه‌كوو: homepage كه كراوه به ماڵپه‌ڕ یان firewall كه كراوه به ئاگره‌دیوار. ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت زیاتر بۆ كاتێكه كه ته‌نیا یه‌ك زاراوه‌ی ساده یان لێكدراومان هه‌بێت و بمانه‌وێ وه‌ری گێڕین. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ جاری وا هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك وشه‌شمان هه‌بێ هه‌ر ناكرێ وشه‌به‌وشه وه‌ری گێڕین.
- جاری وا هه‌یه ئه‌گه‌ر وشه‌به‌وشه وه‌رگێڕان بكرێت واتایه‌كی چه‌وت و هه‌ڵه ده‌داته ده‌سته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێت واتابهواتا بێت و مه‌به‌ست و واتا وه‌رگێڕدرێته‌وه. ئه‌میش زیاتر بۆ كاتێكه كه زیاتر له وشه‌یه‌ك وه‌رگێڕدرێته‌وه، واته ده‌سته‌واژه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك یان چهپكهوشهیهك (پاراگرافێك) یان ده‌قێك وه‌رگێڕدرێته‌وه. ئه‌و كاته وه‌رگێڕانی وشه‌به‌وشه ده‌بێته وه‌رگێڕانێكی هه‌ڵه، به‌ڵكوو ده‌بێ مه‌به‌ست و واتاكه‌ی وه‌رگێڕدرێته‌وه.
له‌سه‌ر ڕێبازی وه‌رگێڕان سه‌رنجتان ڕاده‌كێشین بۆ بابه‌تێكی تایبه‌تی كه له‌سه‌ر زانستی وه‌رگێڕان بڵاومان كردۆته‌وه.
چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕێبازی وه‌رگێڕان:
- sea horse ئه‌سپی ده‌ریا حصان البحر.
- bread tree دارنان شجرة الخبز.
- natural-selection هه‌ڵبژاردنی سروشتی الانتخاب الطبیعي.
درێژه‌ی هه‌یه
————
هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: