پێشه‌كی زۆر ده‌مێكه كه‌سانێك پرسیاری بوونی ته‌خته‌كلیلێكی كوردی بۆ لینوكس یان خوێندنه‌وه‌ی فۆنتی كوردی له‌سه‌ر سیسته‌می لینوكس ده‌كه‌ن. زۆر ده‌مێكیشه چاوم به‌م هه‌واڵه بێ بنه‌مایانه ده‌كه‌وێت، كه ده‌ڵێن “فۆنتی كوردی بۆ نووسین له‌سه‌ر لینوكس” یان ده‌ڵێن “به‌م شێوه‌یه ده‌توانین له‌سه‌ر هه‌موو سیسته‌مێكی وه‌ك ماك، ویندۆز و لینوكس به كوردی بنووسین”. هه‌ڵبه‌ته هه‌واڵه‌كان زۆر دڵخۆشكه‌رن به‌ڵام تا نووسینی ئه‌م وتاره له هیچ گۆشه‌یه‌كی ئینته‌رنێتدا نهم بینیوه ڕوون كرابێته‌وه یان كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌و نووسراوانه ئاماژه‌یان پێكردبێ چۆن ئه‌و كاره ده‌كرێت؟ هۆیه‌كه‌شی به بڕوای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه:- ١– ئه‌وه‌ی فۆنتێك یان ته‌خته‌كلیلێكی كوردی درووست كردووه زۆر دڵنیا بووه كه له سه‌ر سیسته‌مه‌كانی دیش كار ده‌كات بۆیه پێویستی به‌وه نه‌بووه كه تاقی بكاته‌وه! ٢– ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كردووه له خۆوه ئه‌وه‌ی گووتووه و هیچ شاره‌زایی له چۆنێتی كاركردنی یونیكۆد له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی ماك و لینوكس نه‌بووه. له ڕاستیدا من خاڵی دووه‌م به ڕاستتر ده‌زانم، ده‌نا ده‌بوایه له‌شوێنێك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بوایه، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ به‌ده‌یان ڕوونكردنه‌وه بۆ سیسته‌می ویندۆز ده‌بینرێت (هه‌رچه‌نده هێشتا زۆر كه‌س لێی وریا نین). لێره‌دا له سیسته‌می ماك دوور ده‌كه‌وینه‌وه چونكه ئه‌م وتاره په‌یوه‌ندی به‌و سیسته‌مه‌وه نییه و ته‌نها بۆ لینوكسه (هه‌رچه‌ند هه‌مان كاریش بۆ ویندۆزه‌كانی ٩٥،NTو ٩٨یش وا به‌ڕێوه‌یه به‌م زووانه). مایه‌ی خۆشحاڵییه كه كه‌سێكی وه‌ك “G´asp´ar Sinai” كه خه‌ڵكی هه‌نگاریایه هه‌ستا به درووستكرنی نووسه‌ر(Editor)ێك، كه بێ كێشه ده‌توانی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی لینوكس و ونیندۆز به هه‌موو وهشانهكانییهوه به یونیكۆد بنووسیت. ئه‌م نووسه‌ره ناوی YUDITه و یه‌كه‌م وه‌شانی له ٠٨/١١/١٩٩٧ هاته كایه‌وه. له ڕاستیدا، دامه‌زراندنی ئه‌م نووسه‌ره له‌سه‌ر لینوكس كارێكی گران نییه، ئه‌م هه‌نگاوه سادانه پێویستن:- داگرتن له ماڵپه‌ڕی www.yudit.org ده‌توانی نوێترین ده‌رچووی نووسه‌ری yudit دابگریت، له‌وێش هه‌ندێك جۆر فۆرمات ده‌كه‌ونه پێش چاو كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:- په‌ڕگه‌كانی كه به درێژكراوه‌كانی tar.gz، tar.bz2 و rpm كۆتاییان دێت. هه‌ر یه‌ك له‌م په‌ڕگانه شێوه‌ی دامزراندن یان كردنه‌وه‌یان له یه‌كتری جیاوازه. له ماڵپه‌ڕی kurditgroup.org یان zkurd.org ده‌توانی پاڵپشتی زمانی كوردی بۆ yudit دابگریت له به‌شی داگرتن، له‌وێش دوو جۆر شێوه هه‌یه یه‌كێكیان rpm و ئه‌وی تریان tar.gz ئه‌گه‌ر له ماڵپه‌ڕی yudit.org په‌ڕگه‌ی rpm ت داگرتبوو ئه‌وا لێره‌ش هه‌مان كار بكه، گه‌ر یه‌كێك له‌مانه(tar.gz، tar.bz2)ت داگرتبوو، ئه‌وا لێره‌ش tar.gz هكه دابگره. دامه‌زراندن دامه‌زراندن له‌سه‌ر بنچینه‌ی په‌ڕگه‌ی داگیراوه، بۆیه شێوه‌ی دامازراندنهكه ده‌كرێت به سێ به‌شه‌وه: ١– گه‌ر tar.gz بوو، ئه‌وا له پێشدا zip هكه ئه‌كه‌ینه‌وه به فرمانی tar xvfz yudit-2.7.6.tar.gz هه‌ڵبه‌ته gz كورتكراوه‌ی دوو وشه‌ی gnu zip ه. پاشان به پێی ناوی په‌ڕگه‌كه ناوی بوخچهكهش ده‌گۆڕێت، له‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بوخچه‌یه‌ك به ناوی yudit درووست ده‌بێت. نموونه‌یه‌كی دی، گه‌ر ده‌رچووی ئێستا دابگیردرێت كه ناوی (yudit-2.7.6.tar.gz)ه، ئه‌وا بوخچه‌یه‌ك به‌ناوی (yudit-2.7.6)ه‌وه درووست ده‌بێت. پاشان به‌م فرمانانه داده‌مزرێت: له پێشدا ده‌چینه ناو بوخچه‌ی yudit یان yudit-2.7.6ه‌وه cd yudit-2.7.6 ./configure –prefix=/usr/local && make && make install پاڵپشتی زمانی كوردی ئه‌م فرمانه بۆ لێكردنه‌وه‌ی zip هكه. tar xvfz kurdish_sorani_yudit_key-1-0.tar.gz بوخچه‌یه‌ك به ناوی kurdish درووست ده‌بێت پاشان به م فرمانه ده‌چیته ناو بوخچهكهوه و دایده‌مه‌زرێنیت. cd kurdish_sorani_yudit_key-1-0 ./install ٢– گه‌ر tar.bz2 بوو، ئه‌وا له bzip2 ده‌كه‌ینه‌وه به فرمانی bzip2 -d yudit-2.7.6.tar.bz2 پاشان په‌ڕگه‌یه‌كی yudit-2.7.6.tar ناوت بۆ په‌یدا ده‌بێت، كه ئه‌ویش به فرمانی tar xvf yudit-2.7.6.tar ده‌كرێته‌وه و پاشان وه‌ك له‌سه‌ره‌وه دیمان: cd yudit-2.7.6 ./configure –prefix=/usr/local && make && make install ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی زمانی كوردی، ئه‌ویش هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی خاڵی ١ی بۆ ده‌كه‌یت. ٣– گه‌ر rpm بوو، ئه‌وا به‌م فرمانه داده‌مه‌زرێت rpm -ihv yudit-2.7.6-1.i386.rpm بۆ زمانی كوردیش rpm -ihv kurdish_sorani_yudit_key-1-0.rpm كاتێك به‌رنامه‌ی yudit بۆ یه‌كه‌م جار بهركاردێنی ده‌بینی له‌ده‌ستی ڕاسته‌وه ته‌خته‌كلیلی كوردی هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه. ![]() |
لینوكس و به كوردی نووسین
