پرۆژەی دۆتکورد، ھەنگاوێکە بۆ وەدەستھێنانی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد. ھەنگاونان بەم ئاراستەیە لەلایەن گروپە کوردییەکان و چەند تاکە کەسێکەوە کاری بۆکراوە، دۆتکورد بەم ھەنگاوەی دەیەوێت بەسود وەرگرتن لە شارەزایی پێشووی ئەم ھەنگاوانە، و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی کورد و ڕێسا نوێیەکانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بەفەرمی کار بۆ ئەم ناوە بکات. پرۆژەکە ئارس نوری پێشکەشی کردووە و سەرپەرشتی دەکات.
ناوی دۆمەینێک بۆ کورد
