له‌م كورتهیهدا هه‌ندێك نموونه و ڕاهێنان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك ده‌كرێت كه سیستمی ویندۆزی 2000 یان XP ی له‌سه‌ر دامه‌زرێنرا بێت یان ههرسیستمێك كه یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه‌ی له‌سه‌ر بێت nslookup -1 host -2 dig -3 هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دوانه‌ی كۆتایی زۆرتر له‌سیستمی یونیكسدا به‌كاردێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ینێك پێویسته پرسیار له DNS-Server بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بزانرێت: 1- چ (ئای پی) یه‌كی(IP) هه‌یه ئه‌و دومهینه؟ 2- چ ڕاژه‌كارێكی پۆست(Mail-Server) به‌رپرسیاره بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیی ئه‌و دۆمه‌ینه ؟ 3- چ ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) به‌رپرسیاره له پێناساندنی ئه‌و دۆمه‌ینه؟ بۆ ده‌ستپێكردن پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكرێت: Start->Run->cmd->ok پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی دۆز(DOS) په‌یدا ده‌بێت و له ناویا ده‌نووسرێت nslookup پاشان Enter ده‌كرێت. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه: كه‌واته به كردنی ئه‌و كاره ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. شایه‌نی باسه هه‌ر كه‌سێك ده‌چێته ناو تۆڕه‌وه ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) ی به‌ر ئه‌كه‌وێت به‌پێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له ڕێیه‌وه ده‌چێته ناو تۆڕه‌وه. هه‌نووكه پرسیار له ڕاژه‌كاری ناو(Name-Server) كه له‌م نمونه‌یه‌دا ( client.auff.yet) ه ئایا ده‌رباره‌ی ڕاژه‌كارێكی وه‌ك یاهووی به‌ناوبانگ چی ده‌زانێ؟ واته به نووسینی yahoo.com پاشان ده‌ستنان به‌كلیلی Enter له تهختهكلیلهكهدا وه‌ڵامێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه تیایدا دوو دانه ئای پی (yahoo.com) (IP) پیشان ئه‌درێت وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا پیشان دراوه: ئێستا شێوه‌ی پرسیارلێكردنهكه دهگوڕرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ ڕاژه‌كارێكی پۆست (Mail-Server) به‌رپرسیاره بۆ yahoo.com ئه‌ویش به نووسینی set q=mx ئه‌مه كورتكراوه‌ی (set query type= Mail Exchange)ه. ئه‌و كاته ئه‌نووسینه‌وه yahoo.com ئه‌وه‌ی كه تێبینیی ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامه‌كه ئه‌مجاره جیاوازه له جاری پێشوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه set q=mx نووسراوه وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه: هه‌ڵبه‌ته گرنگترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م باسه ئه‌م سێ دێڕه‌ی خواره‌وه‌یه: yahoo.com MX preference = 1, mail exchanger = mx2.mail.yahoo.com yahoo.com MX preference = 5, mail exchanger = mx4.mail.yahoo.com yahoo.com MX preference = 1, mail exchanger = mx1.mail.yahoo.com واته سێ ڕاژه‌كاری پۆست به‌رپرسیارن له‌ناردن، گواستنه‌وه هه‌روه‌ها گه‌یاندنی پۆست له yahoo.com دا كه ناویان (mx2, mx4, mx1)ه هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه: ئێستا شێوه‌ی پرسیارلێكردنهكه دهگوڕرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ ڕاژه‌كارێكی ناو (Name-Server) به‌رپرسیاره بۆ yahoo.com ئه‌ویش به نووسینی set q=nsئه‌مه كورتكراوه‌ی (set query type= Name Server)ه. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشاندراوه: دیسانه‌وه ئه‌نووسین yahoo.com و ده‌ست ده‌نێین به Enter دا وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: yahoo.com nameserver = ns4.yahoo.com yahoo.com nameserver = ns5.yahoo.com yahoo.com nameserver = ns1.yahoo.com yahoo.com nameserver = ns2.yahoo.com yahoo.com nameserver = ns3.yahoo.com واته ئه‌و ڕاژه‌كاری ناوانه‌ی (Name-Server) به‌رپرسیارن له ناساندنی yahoo.com به ناو تۆڕ ئه‌مانه‌ن: (ns1, ns2, ns3, ns4, ns5) واته پێنج ڕاوێژكاری ناوی هه‌یه yahoo.com . هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا نیشان دراوه: بۆ روونكردنه‌وه‌ی زۆرتر ده‌رباره‌ی پرۆگرامێكی وه‌ك nslookup ئه‌توانرێت دوای چوونه‌ناو پرۆگرامه‌كه‌وه نیشانه‌ی پرسیار بنووسرێت (?) بۆ بینیننی گشت ڕێگه‌كانی پرسیاركردن كه لێره‌دا ته‌نها گرنگه‌كانیان به ساكاری باس كران وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا نیشان دراوه: ڕێز و سوپاسی بێ پایان بۆ كاك دیاكۆ كه هه‌ستا به راستكردنه‌وه‌ی لایه‌نی زمانیی ئه‌م نووسینه. به‌هیوای سوودمه‌ندیی ئه‌م كورته باسه‌م. كاتێكی خۆش |