ئەم وتارە کورتە ڕێنوماییەکە بۆ گونجاندنی ئامێری (USB) و پیشاندانی لە (Virtualbox) دا
بۆ سیستمی لینوکس
سەرەتا (virtualbox Extension) دابگرە لەسەر ماڵپەڕی ئۆڕاکڵ.
https://www.virtualbox.org/wiki/Downloads
پاشان لە (VirtualBox) دا بڕۆ ئێرە
File > Preferences > Extensions پاشان ئەو پاکێجە زۆر بکە کە داتگرتووە
دواتر بۆ بەکارهێنەرانی ئوبوونتوو و هەر دابەشکراوێکی تری لینوکس بڕۆ ئێرە System > Administration > Users and Groups > Advanced Settings < User Privileges < Use VirtualBox virtualization solutionسەحێکی لێیە، هەمووی بە OK داخە.
پاشان لە (ڕێکخستنەکان Settings)ی کۆمپیوتەرە خەیاڵیەکەتدا بڕۆ بۆ بەشی (USB) ئەم بژاردەیەش هەڵبژێرە (Enable USB 2.0 (EHCI )Controller)
لە کۆتاییدا لە (ئامێرەکان Devices) هەر ئامێرێکی (USB)یەکت پێوە کردبێت لەوێ دەردەکەوێت و ئەتوانیت زۆری بکەیت بۆ ناو کۆمپیوتەرە خەیاڵیەکەت.
کۆتایی
پێداچوونهوه و ڕاستكردنهوهی ڕێنووس، لهسهر بنهمای (ڕێنووسی یهكگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.