13. (مۆدێم modem) و (كارتی ڕایه‌ڵه network card) بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ند بدرێی به ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێ مۆدێم یان كارتی ڕایه‌ڵه‌ت هه‌بێ. پاشان ده‌بێ (گرێبه‌ست contract)ت له‌گه‌ڵ به‌شگه (شه‌ریكه)یه‌كی ئینته‌رنێته‌وه هه‌بێ و به‌و جۆره ده‌توانی بچیته ناو ئینته‌رنێته‌وه. ئه‌گه‌ر زۆر ئینته‌رنێت به‌كار ناهێنی مۆدێمێكی ته‌له‌فۆن و ئابوونه‌یه‌كی ئینته‌رنێت تێروته‌سه‌ل و به‌سه. به‌و جۆره ته‌نیا پاره بۆ ئه‌و خوله‌كانه ده‌ده‌ی كه ده‌چیته ناو ئینته‌رنێته‌وه. به‌ڵام بێگومان خێراییه‌كه‌ی زۆر نییه. ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێت زۆر به‌كار دێنی باشتره گرێبه‌ستت بۆ پێوه‌ندبوونێكی خێراتر له‌ڕێی (به‌رینباند broadband) یان (ADSl) هه‌بێ. مۆدێمێكی ئاسایی خێراییه‌كه‌ی 56 كیلۆبیت له چركه‌یه‌كدایه. به‌ڵام كارتێكی ڕایه‌ڵه ده‌توانێ خێراییه‌كه‌ی 100 میگابیت له چركه‌یه‌كدا بێت. 14. (سیسته‌می كارپێكردن Operating System). بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپیۆته‌ر بكه‌وێته كار پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی بنچینه‌ییی تێدا هه‌بێ كه پێی ده‌وترێ (سیسته‌می كارپێكردن Operating System)، وه‌كوو ویندۆزی ئیكس‌پی. ئه‌وڕۆكه به‌رهه‌مه‌كانی Microsoft له بازاڕدا زالن به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تره‌وه. (سیسته‌می كارپێكردن Operating System)ه‌كان (وه‌شان version)ی جۆربه‌جۆریان هه‌بووه و هه‌یه وه‌كوو (Windows 95, Windows 98, Windows 2000, Windows ME). دیاره هه‌ندێكیان خه‌ریكن له باو ده‌كه‌ون. بۆ كۆمپیۆته‌رێكی نوێ (Windows XP) هه‌ڵبژاردنێكی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولایه. له بیرت بێ بۆ نووسین به ئه‌لفوبێی زمانی كوردی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یونیكۆد، ویندۆزی ئیكس‌پی باشترین چاره‌سه‌ره. بێجگه له ویندۆزی 2000 وه‌شانه كۆنتره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه كه به شێوه‌ی یونیكۆد بتوانی پێیان بنووسی، به‌ڵام ویندۆزی ئیكس‌پی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر گونجاوه. ویندۆزی ئیكس‌پی دوو جۆری هه‌یه: ١. ویندۆزی (XP Home) كه بۆ به‌كارهێنانانه له ماڵان‌دا. ٢. ویندۆزی (XP Pro) كه بۆ به‌كارهێنانانه له كۆمپانیا و به‌شگه‌كان وا ڕایه‌ڵه‌ی ناوه‌كییان هه‌یه و كاری زیاتری پێ ده‌كرێ. دیاره تاكه‌كه‌سیش ده‌توانێ به‌كاری بێنێ. نموونه:ئه‌میش نموونه‌ی كۆمپیۆته‌رێ كه ئه‌وڕۆكه له بازاڕدا ده‌فرۆشرێ:2,8 GHz Processor 512 MB (RAM)120 GB HDDVD-burner15″ TFT flat screenmodem, network card, Firewire, Windows XP & works كۆتایی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: 1 – 2 – 3 – 4 – 5 |