نووسین به كوردی

ئه‌گه‌ر ویندۆزی 2000 یان ویندۆزی XP ت هه‌یه، ده‌توانی له‌م سایته واته (KurdITGroup) بچیته به‌شی داگرتن و له‌وێ (پرۆگرامی سه‌پۆرتی زمانی كوردی) داگری و له نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا ئینستالی بكه‌ی. به‌م كاره سێ كێبۆردی جۆربه‌جۆرت بۆ دروست ده‌بێ كه له خواره‌وه له لای ڕاست لای كاتژمێره‌كه ده‌رده‌كه‌وێ. ده‌توانی به مشكۆڵه‌كه‌ت كرته بكه‌یته سه‌ری و له پرۆگرامی نوسینی وه‌ك word به كوردی بنووسی. 


هه‌روه‌ها 33 فۆنتی تریش ده‌توانی داگری بۆ ئه‌وه‌ی فۆنتی جۆربه‌جۆر به‌كار بێنی. بۆ ئه‌و كاره (گورزه‌ی فۆنته‌كان) داگره و ئینستالی بكه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *