كاتێ بۆ نموونه یه‌كه‌یه‌ك یان دریڤ‌ڕووتینێك له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت داده‌مه‌زرێنی هه‌ندێ زانیاری له سیسته‌می كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت تۆمار ده‌بێ. ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م ڕووداوانه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ت یه‌ك نه‌گرنه‌وه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت تووشی كێشه ده‌بێ.
له ویندۆزی XPدا ده‌توانی له‌و ئاڵوگۆڕانه پاشگه‌ز بیته‌وه و سیسته‌مه‌كه‌ت بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ پێشه‌وه، واته بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به باشی ئیشی كردووه.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌م كاره بكه‌ی ده‌بێ له پێشدا خاڵێكی دانانه‌وه‌ی سیسته‌م System Restore دیاری بكه‌ی تا بتوانی دوایی بۆی بگه‌ڕێیته‌وه.
بۆ ئه‌م كاره چه‌ند شێوه‌یه‌ك هه‌یه:
به دوو شێوه ده‌توانی بچی و ئه‌و كاره بكه‌ی:
یان له:
1. Start
2. Help and support
یاكوو له:
1. Start
2. All Programs
3. Accessories
4. System Tools
5. پاشان كرته بكه سه‌ر System Restore
6. پاشان له خانه‌ی System Restore ده‌ستیشانی “خاڵێكی دانانه‌وه پێك بێنه Create a restore point ” بكه. پاشان كرته بكه سه‌ر Next.
7. دوایی له ژێری Restore point description ناوێكی بۆ دیاری بكه و هه‌نگاوه‌كانی تریش جێبه‌جێ بكه.
دواییش ئه‌گه‌ر تووشی كێشه بووی هه‌ر له‌و شوێنانه‌وه ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌وێ.