بەرنامۆچکەی فەرهەنگی دیاکۆ، زانستپەروەرانی کورد

 

پێشەکی‌
لە پێناو کۆکردنەوە و گەیاندنی وشە کوردییەکان بە شێوەیەکی خێرا، بەرنامۆچکەیەک ئامادە کراوە بە ناوی فەرهەنگی دیاکۆ.
لە ساڵانی ڕابردوودا وشەکانی ئەم فەرهەنگە لە بڵاوکراوە و فەرهەنگ و ئینتەرنێت کۆکراونەتەوە، بەشێکی لەسەر ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد دانراون.

سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە وشەیەکیش بێ هاوکار بوون. فەرهەنگەکە پەرەی پێ دەدرێت، وەشانی یەکەمی کوردی – ئینگلیزی، ئینگلیزی – کوردی دەبێت. زمانەکانی عەرەبی، فارسی و ئەڵمانی بۆ پتر لە ١٥٠٠٠ وشە تەواو بووە و وەکوو تاقیکاری لە بەرنامۆچکەکەدا دەبینرێن.
لە وەشانەکانی داهاتوودا پێداچوونەوەی تەواویان بۆ دەکرێت و دەخرێنە بەردەست.
بەداخەوە کە پشتیوانیی ماڵی بەدەست نەهات بۆ سازدان و دروستکردنی ئەم بەرنامۆچکەیە، لەبەر ئەوە بانگهێشتی بازرگانیی گووگلی تیا دانراوە. بە شێوەیەکی کاتی.
هەر پێشنیار یان بۆچوونێکتان هەیە، دوودڵ مەبن. بە هەموو جۆرە پشتیوانییەک شادمانین.

هاوکاریی فەرهەنگەکە

فەرهەنگەکانی ناو ئەم بەرنامۆچکەیە پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕێکخستن هەیە، هەندێک هەڵەی ڕێنووس و هەندێکیش هەڵەی واتا و لێکدانەوەی هەڵەیە. لەم ڕووەوە هاوکاری پێویستە. هاوکات بۆ نوێکردنەوە و پەرەپێدانی بەردەوامی بەرنامۆچکەکە، دارایی پێویستە.

بۆ بەشداریکردن لە فەرهەنگەکان، تکایە فۆڕمی پەیوەندی یان پۆستی ئەلیکترۆنی [email protected] بەکار بهێنە. خۆشحاڵ دەبین کە توانست و سەلیقەی ئێوەیش لە باشترکردنی ئەم فەرهەنگەدا ببینین.
بۆ گەیاندنی هاوکاریی لە دارایی بەرنامۆچکەکەدا، لە ڕێی پەیپاڵ [email protected] بەکار بهێنە.

داگرتنی لە ئەندرۆید

بۆ داگرتنی بەرنامۆچکەی فەرهەنگی دیاکۆ لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، لێرە بەردەستە.

داگرتنی لە ئەپڵ ستۆر

بۆ داگرتنی بەرنامۆچکەی فەرهەنگی دیاکۆ لەسەر سیستەمی (ئای ئۆ ئێس iOS)، لێرە بەردەستە.

گەڕان بە ڕێگەی دەنگ بۆ (ئای ئۆ ئێس iOS) لە زمانی ئینگلیزیدا، لەم وەشانەدا ناچالاکە بەهۆی گرفتی ناڕێکی کە لە کاتی تاقیکاریدا هەستی پێ کراوە، لە وەشانی داهاتوودا وەکوو ئەندرۆید ساز دەکرێ و بەردەست دەبێت.

داگرتنی لە گەلەری هواوی

بۆ داگرتنی بەرنامۆچکەی (فەرهەنگی دیاکۆ) لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بۆ ئامێرەکانی هواوی ، لێرە بەردەستە.

کۆمپانیای هواوی ئەگەرچی سیستەمی هاوشێوەی ئەندرۆید لەسەر مۆبایلەکانی بەکار دەهێنێت، بەڵام کۆگای بەرنامۆچکەی خۆی جیا کردووەتەوە و هەندێک تایبەتمەندیی خۆی بۆ زۆر کردووە. فەرهەنگی دیاکۆش بۆ ئەو سیستەمە ساز کراوە.