(Asymmetric digital subscriber line) ته‌کنيکێکه که هێڵی ئاساییی ته‌له‌فۆن به‌کار ده‌با. له ڕێی مۆدێمی ئادسل (Adsl-modem)ه‌وه ده‌توانی به نێت پێوه‌ند بيت. مرۆڤ ده‌توانێ هاوکات هه‌م به ئینته‌رنته‌وه پێوه‌ندیی هه‌بێ و هه‌ميش له ته‌له‌فۆنه‌وه قسه بکا.
مه‌رجی به‌کارهێنانی ئادسل ئه‌وه‌یه که له نێو بازنه‌یه‌کی سه‌ر به ئێزگه‌ته‌له‌فۆنێکی ئادسل دا بژیت. ئه‌وانه‌ی ئادسل بڵاو ده‌که‌نه‌وه زۆر جار ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌که‌ن که خێراییی وه‌رگرتنه‌که‌ی نزیکه‌ی ٥١٢ کيلوبيت له چرکه‌یه‌کدا و خێراییی ناردنه‌که‌ی ١٢٨ کيلوبیت له چرکه‌یه‌کدا بێت.