چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک:فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک:تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.***ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
پرسبڕکێ
(پرسبڕکێ Quiz) لە پێوەندی لەگەڵ زمان و وێژەی کوردیدا: ڕێنووس: ١. پرسبڕکێی ڕێنووس (١)، گشتی ٢. پرسبڕکێی ڕێنووس (٢)، ئەلفبێ ٣. پرسبڕکێی ڕێنووس (٣)، پیتی “ی“ ٤. پرسبڕکێی ڕێنووس (٤)، “و، ی“ ٥. پرسبڕکێی ڕێنووس (٥)، “قرتاندنی هەمزە” ٦. پرسبڕکێی ڕێنووس (٦)، “ر، ڕ”. ٧. پرسبڕکێی ڕێنووس (٧)، “وشەی لێکدراو”. ڕێزمان: ٨. پرسبڕکێی ڕێزمان (١)، “ناو لەڕووی پێکهاتنەوە“ ٩. پرسبڕکێی ڕێزمان (٢)، ڕەگی کار ١٠. پرسبڕکێی ڕێزمان (٣)،...
کۆڕێکی زانستی: زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا
سەعات ١٠ی تاقی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٩/١ بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز ئاراس نووری سازکرد سەبارەت بە “زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا”. سەرەتا، ئاراس دروشمی بەزانست بەهێز دەبین و دروستبوونی زکورد و لەدایکبوونی زاراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاریی زکوردی باس کرد و وەکو نموونەیەک...
کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی
https://www.youtube.com/watch?v=Crdzka7cyCs لێدوانی ئاراس نوری لە کەناڵی ٨. لە ڕۆژی زمانی دایکی، کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی و یەکخستنی
فەرهەنگی توێکاری
بڵاوکراوەی نوێی ئەکادیمیای کوردی، فەرهەنگی توێکاری - ئینگلیزی کوردی لە نووسینی دیاکۆ هاشمی https://www.youtube.com/watch?v=v6IfFn4yegY
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی / چاپی دووەم
بڵاوکراوەی نوێی ئەکادیمیای کوردی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بریتییە لە چاپی دووەمی (پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی)، کە بەڕێز دیاکۆ هاشمی، ئەندام و بەڕێوەبەری زکورد دایڕشتووە. ئەم چاپە، لە چاپی یەکەم دەوڵەمەندترە و هەندێک ڕاڤەی زمانەوانی و نموونەی تری بۆ زۆر کراوە.
دیپسیک و گۆڕینی ڕێڕەوی شەپۆلەکان
پێشەکی گومانی تیا نیە، (OpenAI) پێشڕەوە لە هەبوونی مۆدێلێکی زمانی ڕاهێنان پێکراوی زەبەلاح لە بازاڕی ژیریی دەستکرد دا. بە تایبەتی کە خۆفێرکردن لە ژیریی دەستکردا (GenAI)، بەهۆی بەرهەمەکانی (نڤیدیا Nvidia) زۆرباش ڕاهێنانی لەسەر GPUی گرانبەها پێ دەکرێت و شێوازی ڕاهێنانی زمانەکان بەرەوپێش دەخرێت[١]. لە پاڵ ئەمەیشدا مێتا هەیە، لە بۆ...
کاریگەریی خوێندن بە زمانی فارسی لەسەر زمانی کوردی ڕۆژهەڵات: لێکەوتە زمانەوانی و کۆمەڵایەتییەکان
زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی تر لە جیهاندا، بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی کولتووری و کۆمەڵایەتیی گەلی کورد. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی زاڵبوونی سیستەمی خوێندن بە زمانی فارسی، زمانی کوردی ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و لێکەوتەی بەرچاو بووەتەوە، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەکردن و بەکارهێنانی زمانەکە لە ئاستە جیاوازەکانی ژیاندا دەبینرێت، لەم کورتەوتارەدا...
زمانی کوردی و تەکنۆلۆجیا
گرنگە کە ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی بەبێ هەڵە لەنووسراوەکانماندا ڕەنگ بدەنەوە، بەتایبەتی لە وێبدا. چونکە هەموو بڵاوکراوەیەک، کورت یان درێژ، دەبنە سەرچاوەی خاو بۆ ژیریی دەستکرد و هەڵێنجاندنی دەق و داڕشتنی نوێ. لەم کورتە ڤیدیۆیەدا ئەوەم ڕوونکردووەتەوە. https://www.youtube.com/watch?v=LYWrvmlg8iI
وشەنامەکانی زمانی کوردی
١. فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، وەشانی دووەم، ئینگلیزی ـ کوردی، پیدیئێف، زانستپەروەرانی کورد ٢. پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر، ئینگلیزی ـ کوردی، پیدیئێف، ئاراس نووری، بەشی یەک٣. ئەتڵەسی توێکاریی لەشی مرۆڤ، کوردی ـ کرمانجی ـ ئینگلیزی، پیدیئێف، موستەعین لەیلانی٤. فەرهەنگی قانوونی، عەرەبی ـ کوردی ـ فەرەنسی ـ ئینگلیزی، پیدیئێف، دکتۆر نووری تاڵەبانی ٥. فەرهەنگی پزیشکی ئینگلیزی ـ عەرەبی...










