IT كورته‌ی (Information Technology) یه، واته ته‌کنۆلۆژیای زانیاری. ئه‌و زانسته‌ی پێوه‌ندیی هه‌یه به کۆمپيۆته‌ر، ته‌له‌فۆن و (ڕایه‌ڵه network)ی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه. ئه‌وڕۆکه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا زۆر بایه‌خ به IT ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌درێ خه‌ڵک له‌م زانستانه نێزیک کرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کاروباره‌کان له‌و ڕێگایانه‌وه هه‌ڵسووڕێنن و به‌و کاره زۆر کات و داراییان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ نموونه خه‌ڵک که‌متر پێویستیان به پۆست و بانک ده‌بێ. له ماڵه‌وه ده‌توانن نامه بنێرن، قه‌رزوقۆڵه‌کانیان بده‌ن، شتومه‌ک بکڕن، کۆنفرانس بگێڕن، فيلم سه‌یر که‌ن، گۆرانی گوێ بگرن، ئێزگه‌ی ڕادێویی دانێن، گوێ له هه‌موو بڵاوکه‌ره‌وه‌یه‌کی ده‌نگی بگرن، چاپه‌مه‌نییه‌کان بخوێننه‌وه، یاری بکه‌ن، له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری دنیادا هاوکات پێوه‌ندی بگرن، بيروڕای خۆیان ده‌ربڕن و که‌سیش نه‌توانێ سانسۆریان بکا. IT ئاسانکاری د‌ه‌کا بۆ ئه‌و کارانه و هه‌زاران کاری تریش. خه‌یاڵیش ناتوانێ بیر له سنووره‌کانیIT بکاته‌وه. سایتی Kurd it group له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا له بواری IT دا له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بێ. |