shareware چییه‌؟ (به‌شی دووه‌م)

ئه‌وڕۆكه زۆر جۆری shareware هه‌یه و لكی نوێتریشی لێ بووه‌ته‌وه وه‌كوو freeware (ته‌واو به خۆڕایی)، adware (بانگه‌شه‌ی تێدایه)، careware (به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بێ ئاگای له شتێ بێ)، postcardware (به‌رنامه‌داڕێژه‌كه چۆنی و چاكییه‌كی له لایه‌ن تۆوه ده‌وێ). 


له بیرمان بێت كه shareware جۆره پرۆگرامێكی تایبه‌تی نییه به‌ڵكوو مه‌به‌ست شێوه‌ی دابه‌شبكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه. 
هه‌ندێ جار ئه‌و پرۆگرامانه پاش تێپه‌ڕبوونی كاته دیاریكراوه‌كه‌یان هه‌ر كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه ئیتر به ویژدانی خۆته كه پاره‌كه‌ی بده‌ی یان نه، به‌ڵام زۆربه‌ی جاران كاتێ له‌كار كه‌وت ده‌بێ بیكڕی ئه‌گینا ئیش ناكاته‌وه. 
هه‌روه‌ها هێنده ئاسان نییه uninstall ی بكه‌ی و سه‌ر له نوێ install ی بكه‌یته‌وه. له ریجه‌سته‌ری سیسته‌می ویندۆزدا پاشماوه‌ی هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه له‌نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت ئینستالت كردووه ده‌مێنێته‌وه و پرۆگرامه‌كانی ئینستال ئه‌و پاشماوانه‌ ده‌ناسنه‌وه و جارێكی تر ئینستال نابنه‌وه. 


پرۆگرامی shareware ی ڕاسته‌قینه پرۆگرامێكه كه به‌ته‌واوی ئیش ده‌كا و ده‌توانی به‌باشی هه‌ڵیسه‌‌نگێنی و پاشان بریاری كڕینی بده‌ی. به‌ڵام ئه‌وڕۆكه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر شته‌كاندا هاتووه و وایان له پرۆگرامه‌كان كردووه كه هه‌ندێ شتی ئیش ناكا، بۆ نموونه ناتوانی save ی بكه‌ی یان له‌چاپی بده‌ی. به‌وانه ده‌وترێ نوسخه‌ی Demo. 


جیاوازیی shareware ی ڕاسته‌قینه و نوسخه‌ی demo له‌وه‌دایه كه زۆرجار demo ئه‌گه‌ر بیشیكڕی ناتوانی به كۆدێ uppgrade ی بكه‌ی به‌ڵكوو ده‌بێ نوسخه ته‌واوه‌كه‌ی بكڕی و سه‌رله‌نوێ install ی بكه‌یته‌وه. 
له سایتی www.download.com كۆمه‌ڵێ پرۆگرامی shareware ده‌دۆزیته‌وه.

“ته‌واو”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *