چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک:فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک:تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.***ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
نیومەودا semi-space
ناوەڕۆكی ئەم وتارە پێشەکی بەسەرهاتی نیومەودا لە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردیدا بەکارهێنانی نیومەودا بۆچی نیومەودا دەرەنجام پێشەکی واتە دوو پیتەلکاو بهێنرێنە تەنیشت یەکتر بەبێ ئەوەی پێکەوە بلکێنرێن، بۆ نموونە (ملعەلەم). بەسەرهاتی نیومەودا لە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردیدا هەر لە سەرەتاوە کە تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی لەلایەن "کوردئایتیگرووپ"ەوە دروست کرا، توانای نیومەوداش خرایە...


