وەرگێڕێک بۆ جۆرەپیتەکان

وەشانی تاقیکاریی وەرگێری جۆرەپیتەکان fonts خرایە بەردەست بۆ تاقیکردنەوە.
ئەم بەرنامەیە دەقی نووسراو بە یونیکۆد دەگۆڕێت بۆ جۆرەپیتی عەلی و بەپێچەوانەیشەوە.

دەکرێت دەقەکە لە پەڕگەیەکدا ھەڵگیراو بێت یاخود پاش وەرگێران و دەستکاریی کردنی لە پەڕگەیەکدا بەشێوەی دەق text ھەڵبگیرێت.
لە وەشانی داھاتوو دا وەرگرتنی دەقێکی ھەڵگیراو لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس office داجێبەجێ دەکرێت، ھەروەھا گۆڕینی جۆرەکانی تری وەک دیلان کاری بۆدەکرێت.

ھەنووکە تاکوو بەرنامەکە کاری خۆی بکات جۆرەپیتی یونیکورد-وێب و عەلی-ماڵپەر دەبێت لە سیستەمەکەدا ھەبن. ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی ویندۆز دادەمەزرێت.

داگرتن کرتە لێرە بکە

دروستکردنی ئاراس نوری. بۆ پێگەیاندنەوە و گرفت، ئیمەیلی زکورد بەکار بهێنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *