بنەچەی زمانی کوردی

نزیکەی شەش ـ حەوت هەزار ساڵ پێش لە ئێستە، لە دەوروبەری باشووری قە‌فقاز و دەریای ڕەش کۆمەڵە هۆزێکی مەزن دەژیان کە خاوەنی دابونەریت و زمانی تایبەتمەندی خۆیان بوون.
ئەمانە لە چەندین قۆناغی جۆربەجۆر چینێکیان کۆچیان کرد بەرەو ئەورووپا و چینێکیان بەرەو هیندوستان. بۆیە پێیان دەوترێ هیندوئەورووپی.

ئەمانە زاڵ بوون بەسەر ئەورووپا و بەشانێکی زۆری ئاسیا. دواتر لەو هۆزانە خەڵکانێکی نوێ تر کەوتنەوە کە بە گوێرەی باری جوگرافی و ڕامیاریی ناوچەکانیان بوون بە خاوەنی فەرهەنگ و زمانی تایبەتمەندی خۆیان، بەڵام ڕەگ و بنەچەی زمانەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ زمانی هۆزە هیندوئەورووپییەکان.

کورد، ئەفغانی، هیندی، فارس، سویدی، پورتۆگالی، ئیتالی، ئەڵمانی، فەرەنسی و هتد سەرچاوەی زمانەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هیندوئەورووپییەکان. بەڵام هەندێ زمانی وەکوو تورکی و عەرەبی ناگەڕێنەوە سەر ئەو هۆزانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *