چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک:فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک:تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.***ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
پرسبڕکێ
(پرسبڕکێ Quiz) لە پێوەندی لەگەڵ زمان و وێژەی کوردیدا: ڕێنووس: ١. پرسبڕکێی ڕێنووس (١)، گشتی ٢. پرسبڕکێی ڕێنووس (٢)، ئەلفبێ ٣. پرسبڕکێی ڕێنووس (٣)، پیتی “ی“ ٤. پرسبڕکێی ڕێنووس (٤)، “و، ی“ ٥. پرسبڕکێی ڕێنووس (٥)، “قرتاندنی هەمزە” ٦. پرسبڕکێی ڕێنووس (٦)، “ر، ڕ”. ٧. پرسبڕکێی ڕێنووس (٧)، “وشەی لێکدراو”. ڕێزمان: ٨. پرسبڕکێی ڕێزمان (١)، “ناو لەڕووی پێکهاتنەوە“ ٩. پرسبڕکێی ڕێزمان (٢)، ڕەگی کار ١٠. پرسبڕکێی ڕێزمان (٣)،...
کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی
https://www.youtube.com/watch?v=Crdzka7cyCs لێدوانی ئاراس نوری لە کەناڵی ٨. لە ڕۆژی زمانی دایکی، کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی و یەکخستنی
فەرهەنگی توێکاری
بڵاوکراوەی نوێی ئەکادیمیای کوردی، فەرهەنگی توێکاری - ئینگلیزی کوردی لە نووسینی دیاکۆ هاشمی https://www.youtube.com/watch?v=v6IfFn4yegY
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی / چاپی دووەم
بڵاوکراوەی نوێی ئەکادیمیای کوردی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بریتییە لە چاپی دووەمی (پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی)، کە بەڕێز دیاکۆ هاشمی، ئەندام و بەڕێوەبەری زکورد دایڕشتووە. ئەم چاپە، لە چاپی یەکەم دەوڵەمەندترە و هەندێک ڕاڤەی زمانەوانی و نموونەی تری بۆ زۆر کراوە.
بەرنامۆچکەی فەرهەنگی دیاکۆ، زانستپەروەرانی کورد
پێشەکی لە پێناو کۆکردنەوە و گەیاندنی وشە کوردییەکان بە شێوەیەکی خێرا، بەرنامۆچکەیەک ئامادە کراوە بە ناوی فەرهەنگی دیاکۆ. لە ساڵانی ڕابردوودا وشەکانی ئەم فەرهەنگە لە بڵاوکراوە و فەرهەنگ و ئینتەرنێت کۆکراونەتەوە، بەشێکی لەسەر ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد دانراون. سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە وشەیەکیش بێ هاوکار بوون. فەرهەنگەکە...






