ببە بە خاوەنی فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری

فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد ئامادەیان کردوە، بە ھاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وە لەسەر ئەرکی تارین نێت لە چاپدرا.فەرھەنگەکە بە خۆڕایی دەبەخشرێتەوە، ھەر ئەندامێکی زانستپەروەران و گروپە زانستییەکان، و ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت دانەیەکیان دەست بکەوێت دەتوانن تا سەری ئەم مانگە ٣١/٨ سەرادنی راگەیاندنی وەزارەت بکەن...

مۆبایل و ناوەکانی کامیان بە دروستتر دەزانیت

لەگەڵ گەشەکردنی تەکنۆلۆژیادا، چەندین ئامێر و کەرەسەی نوێ داھێنراون، لەھەموویان بەربڵاوتر، ئازادکردنی ئامێری تەلفۆن بوو لە بەستنەوەی بە وایەر و مانەوەی لەشوێنێکی جێگیردا. یەکەم ناو لای کورد بۆ ئەم جۆرە تەلفۆنانە خواستنی ناوەکەی بوو لە ئینگلیزییەوە، تەلفۆنی دەستی "ھاند". پاشان ناوە عەرەبییەکانی کران بەکوردی یان بەچەوتی بەکارھێنران، وەکو:تلفون نقال -...

دیمانە لەگەڵ دیاکۆ، تەکنەلۆژیا و زمانی کوردی

گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و چالاکی تاکی کورد لەم بوارەدا برەوی بە زمانی کوردی داوە، بەشێوەیەک کە دەتوانین بڵێن "دەتوانین تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بە کوردی بنووسینەوە". فەرھەنگی ئایتی زانستپەروەرانی کورد ھەوڵێکە بۆھاوشانبوونی زمانی کوردی لەگەڵ نوێکارییەکانی ئەم بوارەدا، لەگەڵ بەڕێز ناسراو بە دیاکۆ، ئەم دیمانەیەمان سازدا تاکوو ڕووناکی بخەینەسەر ھەوڵەکانی لەم بوارەدا. پرسیار:...

ئەلف و بای عەرەبی بۆ لاتینی

گەر بتەوێت ھەر ماڵپەڕێکی کوردی نووسراو بە ئەلف و بای عەرەبی بکەیت بە لاتینی، ئەوا دەتوانیت ناوە دۆمەینی kurdish.parallelnetz.de زیاد بکەیت بۆ نموونە: kurditgroup.org.kurdish.parallelnetz.de بەشی کوردی لەم پرۆژەیەدا بەڕێز ئەرداڵ بە ئەنجامی گەیاندوە، جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لێبکەین بۆ ئەمکارە. تاقی بکەنەوە گەر ھەڵەیەکی تیا بەدی دەکەن، لێرە بینووسن تاکوو پێکەوە بتوانین...

بەشی سەربەخۆ بۆ کوردیی ناوەڕاست – سۆرانی لە ویکیپێدیا

زمانی کوردی لە زانیاریینامەی ویکیپێدیادا Wikipedia بە شێوازی کرمانجی سەروو و پیتی لاتینی دەستی پێکرد، بگرە تاکوو ئەمڕۆش بەشی بەڕێوەبردنەکەی ھەندێکی تەواو وەرنەگێڕدراوەتە سەر سۆرانی و پیتی عەرەبی.پێش ماوەیەک بەڕێز ئاسۆ مەحمودی سەرپەرشتکاریی بەشی سۆرانی پێشنیاری کرد کە بەشێکی جیا بۆ سۆرانی دابنرێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو شێوەدیالێکتە جیاوازیی ھەیە...

وەرگێڕێک بۆ جۆرەپیتەکان

وەشانی تاقیکاریی وەرگێری جۆرەپیتەکان fonts خرایە بەردەست بۆ تاقیکردنەوە.ئەم بەرنامەیە دەقی نووسراو بە یونیکۆد دەگۆڕێت بۆ جۆرەپیتی عەلی و بەپێچەوانەیشەوە. دەکرێت دەقەکە لە پەڕگەیەکدا ھەڵگیراو بێت یاخود پاش وەرگێران و دەستکاریی کردنی لە پەڕگەیەکدا بەشێوەی دەق text ھەڵبگیرێت.لە وەشانی داھاتوو دا وەرگرتنی دەقێکی ھەڵگیراو لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس office داجێبەجێ...

تورکیا وەشانی ubuntu بەزمانی کوردی بە ڕەوا نابینێ

بڵاوبوونەوەی ھەواڵی "سیستەمی کارپێکردنی یوبونتو Ubuntu بەزمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی میللییەتی تورکیدا لە ٢١/١١/٢٠٠٦ ـدا، وتووێژی دروست کردووە لە حکومەتی تورکیدا. لەگەڵ ئەوەی کە تورکیا لەھەوڵداندایە بێتە ڕیزی وڵاتانی ئەوروبای ھاوبەش و، چەندین ھەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستە، کەچی ھێشتا پەیوەندی کردن بەزمانی کوردی بۆ کوردە ھاونیشتمانییەکانی بە ڕەوا نابینێت...

PunBB بە زمانی کوردی

PunBB تەختێکی گفتوگۆیە لەناو لاپەڕەکانی وێبدا کە بنچینەی لەسەر PHP گرتووە. PunBB ڕووکارێکی سادە و خاڵی لە وێنۆچکەی ھەیە گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ھاوشێوەکانیدا، کە بۆ ھەمان مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ دانراون لو وێبدا. ھەر بۆیە قەبارەی بچووکترە و خێراتریشە، ئەوەش ئامانجی کارکردنی ئەم سیستەمەیە کە دەیانەوێت تەختێک بھێننە کایەوە...